ڕۆحی من ئه‌سپێكی سه‌ركێشه
كه‌س وه‌ك خۆم نایناسێ
كه‌س وه‌ك من جڵه‌وی ناكاته گه‌رده‌نی
هه‌ندێ جار ده‌یخه‌مه ناو له‌پم
ڕێگه‌ی توناوتوونی پێده‌بڕم
هه‌ندێجار وه‌ك كۆتری كێویلهى قه‌ڵایان
باڵیم بۆ ده‌كاته فهرشیلهی ئێواران
له‌ژێر سینه‌ی خۆمدا لیسێكی بۆ ده‌كه‌م
له یاقووتی خوێن و له ڕه‌هێڵه و باران
له میانی من و ئه‌و ڕۆحه‌مدا
سنوور شووره‌ی ئاوه
ڕۆحی من فریشته و ههرماسه
دۆزه‌خی كه‌وسه‌ر و به‌هه‌شتی ئاگره
ڕۆحی من
ئاسمانی ژێر پێم و زه‌مینی بان سه‌رمه
هه‌ندێجار گه‌وره‌یه سێبه‌ریی ته‌مه‌نم داده‌گرێ
كه هه‌ڵده‌كشێته‌وه ده‌بارێ
وه‌ك مشته مه‌رجانێ ده‌كه‌وته ناو له‌پم
ده‌بێ به ڕه‌وێ پۆڕ
ئاسۆم لێده‌كه‌نه مرواریی
بۆم ده‌بته شاباڵی ڕاسته‌وانه و چه‌پم
هه‌ندێجار بچووكه
بریقه‌ی ون ده‌بێ له‌ناو خاك و خۆڵا
بۆ تاكه زامێكی مێرووله
به‌فری ڕۆح ده‌بێته ئاوێكی ته‌نك و هه‌ڵده‌چێ
بمكه‌نه كێڵگه‌ی ئارد و ڕمیش
ئه‌و ڕۆحه‌م ده‌بێته كه‌پكه شاخ و پۆڵا
تاووسی ئارامت
له ده‌ریاچه‌ی زیوی ساماڵدا ئاو بده
ئه‌ی ئه‌سپی غه‌ریبم
گیانم شه‌ڵاڵى لیمبووه
هه‌ر تخووبێك ماوه چوار ناڵه
کەریم دەشتی