
1
ڕه‌نگه دڵۆپه ئاوێ هه‌بێ له پشتی كێوه‌كانه‌وه
خۆی به قه‌دی چیلكه گیایێ گرتبێ
یا به‌سه‌ر شاخی كه‌ڵه مامزێكهوه
خۆی له‌به‌ر خۆر هه‌ڵخستبێ
2
ڕه‌نگه دڵۆپه ئاوێ هه‌بێ له پشتی كیشوه‌ره‌كانه‌وه
جاویدانیی دابێته نه‌وڕه‌سه‌كان و
حه‌سره‌تی بۆ من نووسیبێ
3
ڕه‌نگه دڵۆپه ئاوێ هه‌بێ
تاجیلهی نه‌مریى پێ بێ و من نه‌یگه‌مێ
ئێستێ له‌سه‌ر تاشه به‌ردێكا
یا به‌دیار چاوی قڕژاڵا
یاری له‌گه‌ڵ ماینی به‌حر و ته‌م بكا
4
زۆرجاران كه قه‌ڵه‌مه‌كه‌م به‌كوڵ ده‌گری
گوێم له ڕژانی له‌پێ ئاو ده‌بێ
چك چك به‌ره‌و زه‌ویی ده‌ڕژێ
وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وه ڕۆحمه هه‌ڵده‌ڕژێ
ده‌مه‌وێ زه‌مانێ بچمه ناو ئاو
ڕه‌نگه په‌پووله‌ی ئاوان بم
زه‌ویی هه‌ردوو باڵی گرتووم
ڕێگه نادا بچمه نێو دڵۆپهكانییهوه
5
له پشتی شووشه‌وه هه‌ر ده‌تگوت گه‌وهه‌ره
ته‌مێك بوو له جوانیی ئه‌و ئاوه
زه‌مه‌نێك بوو له جاویدانیی
یا په‌یكه‌ری گه‌ڵایێ
كه سه‌یری شه‌ونمی سوور ده‌كا
دره‌خته‌كه شه‌و بوو كه‌وته سه‌ما
كه مانگی بینی تاجێكه له ئاو
به‌سه‌ر لقێكی قه‌دیه‌وه
6
ڕه‌نگه دڵۆپه ئاوێ هه‌بێ
له پشتی كیشوه‌ره‌كانه‌وه
جاویدانیی دابێته نه‌وره‌سه‌كان و
حه‌سره‌تی بۆ من نووسیبێ
یا له كه‌ناره دووره‌كانی عه‌ده‌م
فیرده‌وسی وه‌ك فه‌ریكه گه‌نمێ
بهدهنووكی تیترواسك سپاردبێ
جه‌خاری بۆ من ناردبێ
7
زۆر جاران گوێم له خوڕره ئاوێ ده‌بێ
ده‌ڵێم هه‌ر ئێستا ده‌یگه‌مێ
به‌ڵام دووره، هێنده دووره
به‌قه‌د ئه‌و ته‌مه زیوینیهی
له‌و به‌ری ده‌ریاكانه‌وه
دوورتر له تاقهدارێكی ئه‌وبه‌ر زه‌مین
8
وا هه‌ست ده‌كه‌م
خوێنمه جێی هێشتووم و نایگه‌مێ
ئه‌ی ئاو ده‌رگام لێبكه‌وه ئه‌ی ئاو
من ئه‌وه‌نده فرمێسكم بۆ تۆ ڕشتووه
تا گیا له‌ژێر پێم شینبووه
9
ئه‌ی ئاو
پاكیزه‌ییم پێ ببه‌خشه ئه‌ی ئاو
ئه‌ی ئاویترین جاویدانیی
ئه‌ی ئاو بمكه‌وه هاوڕێی جارانت
كه دڵۆپ، دڵۆپ
دڵۆپ، دڵۆپ
له چه‌مه‌نی ڕۆحم ده‌نای
ئه‌ی ئاو بمكه‌وه دۆستی جارانت
كه خوڕ خوڕ، خوڕ خوڕ
ههڵتدهڕشتمه چاوانت
کەریم دەشتی