
نەمانتوانی ئاوێنە ژەنگاویەکەی ڕۆح
پاک بکەینەوە
لە شەرابی ئاسوودەیی و میھرەبانیت ،
چەند تنۆکێک بخۆینەوە
ئەی تۆ نەبوویت
کۆچەرێکی ناوتاریکایی شەوانت ڕاکێشایــە بەر چراخانی ئەوینت..
کردتــە چاوساغی کاروانی
چیرۆکی خۆت.
بیرو چاوو دەست و شیعری مـنت برد و...
کردتە خەڵات،
هەرچی بکەم نـاگەمەوە
بەسەرەتای نیگاکانم...
ئەم ھاتن و چوونەی ئەمشەو چارەنووسە
یان مەبەستت لەگردانی هیواکانمە
من نەمدەوست ،
جگە لەتاجی ئەوینت ..
لەهەناسەی بەختەوەریت،
هیچ شتێکم پێ ببەخشیت.
بەڵام ئەفسووس
هەرمن سووتام..
لەپەنجەرەی ژیانەوە چاوەڕێت بووم
گەشتی هەموو گەردوونت کر
سەد مەخابن منت نەدیت....
ڕێزان قەساب
