ناڵە حەسەن

ژنە کراس ڕەش و بەخت ڕەشەکان 

هەمیشە حەزدەکەن

بۆیەی دەرگا و دار و دیواری ماڵەکانییان

سپی سپی دەرکەوێ

پیاوە ڕیش سپییە تەنیاکانیش 

هەمیشە ئارەزوو دەکەن 

بە ڕێگا تاریکەکاندا بڕۆن و 

پەردەی پەنجەرەی خەونەکانییان 

ڕەش ڕەش بنوێنێ .... !