مەحمود قەرەداغی

دیمانەیەك لەبەرخۆرێکی تەزیو

چ گەرمییەک بدابەم دڵە ساردبووەم؟!

ئازارێك پڕبێت لەبێدەنگیت

چ ساردیت بگابەم بەدمەستییەم؟،

نەشئەی شەوانم بێ تۆیە حاڵەکەم

لەبەرمۆمیکی درەنگا

ئازارێکم بگا بەچۆڵی هەوارەکەم،

ڕێکە ئەوڕێگایە تابگەمەمرادت

تاخۆریکی ئارەزوم ڕۆشنکادڵەی بێ تۆیی

پرشنگێك بدالەئاسۆمان

خەیاڵێک بووهەرزوڕۆیی!!

داکا بارانی فرمێسکمان

بەپەڵەهەوری دوری پەشیمانی

ناگاتەوە بەوڕۆژانەی 

دیدارمان کەپڕبوولەقوربانی


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا