
فه‌رهه‌نگی هزریی ڕێگا
ئۆبێكت (ئۆبجێكت)، هاوتا و هاولفی چه‌مكی سوبێكته. ئۆبێكت، واته هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سوبێكته‌وه. واته شت و شمه‌ك و بابه‌ت و مه‌تریاڵه‌كان، ئیدی له هی مادییه‌وه بیگره تا مه‌عنه‌وی و خه‌یاڵی و سیمبوڵی و هتد. گه‌ر تۆ سوبێكت بیت، ڕۆژنامه‌كه‌ی به‌رده‌ستت ئۆبێكته. تۆ ئه‌و بكه‌ر و سوبێكته‌یت كه شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆت ده‌ناسیت، واته تۆ سوبێكتێكی بناس، یاخۆ سوبێكتی زانینیت. له فه‌لسه‌فه‌دا ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان سوبێكت و ئۆبێكت ده‌چێته خانه‌ی ئه‌پستمۆلۆژیا (تیۆری زانین)ـه‌وه. هه‌ردوو چه‌مكه‌كه، گه‌رچی به شێوه‌ی جیاجیا له سه‌ره‌تای مێژووی فه‌لسه‌فه‌وه ئاماده بوون؛ به‌ڵام له فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرندا بره‌وێكی زیاتر وه‌رده‌گرن. گه‌ر سه‌رنجی نووسین و لێكۆڵینه‌وه و كتێبه فه‌لسه‌فییه‌كان بده‌ین، به‌ر نه‌ریتێكی گه‌وره ده‌كه‌وین كه كار به‌م دوو چه‌مكه ده‌كه‌ن.
گه‌ر چاوێك به مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا بخشێنین، ده‌توانین سێ وه‌رچه‌رخان له‌م چه‌مكه‌دا دیاری بكه‌ین كه هه‌ر یه‌كه‌یان جووڵه‌یه‌كیش له چه‌مكه‌كه‌دا. له یۆنانی كۆندا، كه سه‌ره‌تای مێژووی فه