ئێوە ئەی خاوەنکارەکان
ئەی بورژوازە زۆردارەکان
پێتانبکرێ
لە بڕبڕەی پشتی ئێمە
قوفڵی درگای کۆشکەکانتان
 دروست دەکەن!

لەگۆشتی زیندووی بازوومان سەرسفرەتان
ڕەنگین دەکەن!

پێتانبکرێ
لە ئارەقەی نێوچاوانی هاوچینانم
پێکی مەستبوونتان
 لێک دەدەن!

ئێمە نەبین، ئێوە نابن!
هەتا قولاپی برسێتی
لەسەر گەدەمان گیر بکەن
ئێمە ڕقئەستوورتر دەکەن
هەتا قەڵاتان قایم کەن
مەچەکمان 
ئەستوورتر دەکەین!

پێتان وایە
دونیاتان هەر ڕەنگین دەبێ...دڵنیابن ڕۆژانێ دێ
بە ئارەقەی ماندووبوونی
بەشمەینەتان
کۆشکەکانتان
 سەرنگوون بێ!
بە زەنگی شۆڕشی ئێمە
گوێچکەکانتان
 کاس و کەڕ بێ!

من لەمڕۆوە
لە ئەم یەکی ئایارەوە
گوێقوڵاغی ئەو هاوارەم
کە دونیاتان دەلەرزێنێ
چاوەڕوانی ئەو بڕیارەم
کە دونیای نوێ
دەخوڵقێنێ!

ئای چەندە
بەختەوەر دەبم
لەو ئایارەدا بکوژرێم
کە کۆتایی بە دوا ساتی
دونیایی پڕ ستەمکاری
ئێوە دێنێ!

جەمال حەمید


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا