
لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کۆماری قوبرسدا کە رۆژی (٢٤-٥-٢٠٢٦) بەڕێوەچوو، «حزبی پێشکەوتنخوازی گەلی کرێکاران» (ئاکێل)، کە حزبی شیوعی ئەو وڵاتەیە، توانی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەستبهێنێت.
بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان، حزبی ئاکێل پلەی دووەمی بەدەستهێنا دوای ئەوەی %٢٣.٩ی دەنگەکانی بردەوه بۆ دیاریکردنی ٥٦ کورسی لە کۆی ٨٠ کورسییەکەی ئەنجومەنی نوێنەران. ئەم ئەنجامەش بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١، گەشەکردن و زیادبوونی ڕێژەی %١.٤ لە دەنگەکانی حزبەکە نیشان دەدات.
ئەم پەرەسەندنە سیاسییە نوێیە، ئاماژەیەکی روونە بۆ گۆڕانی هاوسەنگی هێز و متمانەی زیاتری دەنگدەرانی قوبرس بە بەرنامە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی چەپەکان لە قۆناغی داهاتوودا.
