**کار دەکەین بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی دادپەروەر کۆمەڵایەتی**
سەرکردایەتی هەردوو حزبی شیوعی عێراقی و حزبی شیوعی کوردستان لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٥دا کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا، تیایدا دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و جیهان، پەیوەندی نێوان هەردوو حزب و ڕێگاکانی پەرەپێدان و چالاککردنەوەی میکانیزمەکانی هەماهەنگی و کاری هاوبەش باسیان لێوەکرا لە کۆبوونەوەکە هاوڕێیانی حزبی شیوعی کوردستان ئامادەکاریەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی کۆنگرەی نیشتیمانی حزبیان خستەروو، کۆمەڵێک پێشنیار و ئاراستە کە پەیوەندیان بە پەرەپێدانی کار لە ماوەی داهاتوودا هەیە تاوتوێکران .
کۆبوونەوەکە لەسەر پێشهاتە نوێیەکان و دۆخی ئێستای ناوچەکە و هەروەها تایبەتمەندیەکانی پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ و گەشەسەندنی ڕۆڵی ئەمریکا بەردەوامیی شەڕی غەزە، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ تێکەڵکردنی وڵاتانی ناوچەکە بە بازنەی سەرمایەداری و وەبەرهێنانە جیهانیەکان و ئەنجامی گۆڕانکاریەکان لەسەر دیمەنی سیاسی و ئابووری لە عێراق وەستا.
هەروەها بەردەوامیی قەیرانە ژێرخانیەکان کە وڵات پێیانەوە دەناڵێنێت، بەهۆی شکستی سیستەمی حوکمڕانی و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی، کاریگەریەکانی ئابووری ڕیعی و لیبراڵی نوێ لە بواری بەتایبەتیکردن، هاوکات لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و بەرزبوونەوەی قەرز و نەبونی توانایی دارشتنی یاسای بودجەی گشتی، لەگەڵ خراپبوونی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی کارەبا و تەندروستی و پەروەردە و نیشتەجێبوون، زیادبوونی بێکاری و هەژاری، بەرامبەر بە گەشەکردنی ناڕەزایەتی وبارودۆخی خراپی هاونشتیمانیان ، لەئەنجامی قۆرغکردنی سیستەمی حوکمڕانی و پابەندبوون بە ڕێبازی دابەشکردنی پۆست .
هەروەها کۆبوونەوەکە لەبەردەم پێویستی کاری هاوبەشی هێزە نیشتیمانی و دیموکراتی و مەدەنیەکانی داواکاری دروستکردنی گۆڕانکاری وەستا، بانگهێشتی خەڵکی کرد بۆ بەشداریکردنی کارا و بەرفراوان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو، بەوەی کە وەک مەیدانێک بۆ شەڕی سیاسی دادەنرێت، یەکێک لە ئامرازەکانی گۆڕانکاریە بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتی مەدەنی دیموکراتی و بەدیهێنانی عەدالەتی کۆمەڵایەتی.
هەردوو حزب جەختیان لە پەلە کردن لە دروستکردنی حکوومەتی هەرێم کردەوە، لە دوای چەند مانگێک لە کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن ئەمەش بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، دابینکردنی پێداویستیەکانی ژیانی شایستە بۆ هاووڵاتیان، لەگەڵ گرنگی چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێم بەپێی دەستوور.
بەشداربووانی کۆبونەوەکە تێکۆشانی جەماوەر و گۆڕینی شێوازە و ئامرازەکانی فشار بۆ کاری سیاسییان بەرزنرخاند ، هەروەها جەختیان کردەوە لە بانگەوازکردن بۆ هاووڵاتیان و بەشداریکردنی کارایان لە هەڵبژاردنی پەرلەمان .
هەروەها کۆمەڵێک لەبابەتەکانی ڕێکخستن و ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان و سەندیکاییەکان ،کە بەرژەوەندی هاوبەشن و ڕێگاکانی بەردەوامبوون لە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە هاوبەشەکانی هەردوو مکتبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و تایبەتمەندییە ناوەندیەکان، چالاککردنەوەی مەیدانەکانی کاری هاوبەش. گفتوگۆیان لەبارەوە کرا
٢٣-٥-٢٠٢٥