رێگای كورستان

ئەمڕۆ چوارشەممە،  2025/2/26 دکتۆر کاوە مەحموود، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و پەیوەندییەکانی ناوەندی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی، پێشوازیان کرد لە شاندێکی دەفتەری سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتی کاک مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەفتەری سیاسی.

لەدیدارەکەدا، تیشکخرایە سەر گۆڕانکارییەکانی جیهان و ناوچەکە و بەتایبەتی بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو گۆڕانکاریانەی لەناوچەکە هاتوونەتە پێشەوە، هەردوولا لەم بارەیەوە بیروڕاکانیان ئاڵوگۆڕکرد.

لەتەوەرێکی تردا، جەخت لەسەر پەیوەندی دێرینی هەردوو لاکرایەوە.

 

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا