​ ڕۆژی شەممە ٤-٤-٢٠٢٦، لە درێژەی چالاکییەکانی ڕۆشنبیریی مەکتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، کۆڕێکی فیکری و سیاسی بۆ (دکتۆر مەهدی جابر) نووسەر و پسپۆڕ لە بواری یاسا و زانستە سیاسییەکان و مامۆستای زانکۆ سازکرد.
​کۆڕەکە کە کاتژمێر ۱۰:۳۰ی بەیانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزب لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، تیشکی خستە سەر بابەتێکی هەستیار لەژێر ناونیشانی:
«لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران لەسەر داهاتووی سیاسی عێراق و ناوچەکە».
​لە میانی کۆڕەکەدا، دکتۆر مەهدی جابر بە وردی باسی لە ئەگەر و سیناریۆ جیاوازەکانی ئەو ململانێ چەکداری و سیاسییانە کرد کە ناوچەکەی گرتووەتەوە و بە شەڕێکی فرە ڕەهەندی ناوبرد و ڕوونیکردەوە سیاسی و ئابووری و سەربازیی و هتد... و ئەم جەنگە لەناکاو نەبوو بەڵکوو پێشوەختە ئەگەرێکی چاوەڕوانکراو بوو لەسایەی قەیرانەکانی سیستەمی سەرمایەداری و پاوانخوازییەکانیی کە ڕووبدات.
هەروەها ئاماژەی بەو کاریگەرییە ڕاستەوخۆیانە دا کە ئەم گرژییانە لەسەر سەقامگیری سیاسی و ئابووری عێراق و وڵاتانی دراوسێدا دروستیکردووە.
​ئەم کۆڕە بە ئامادەبوونی، ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران و میدیاکاران بەڕێوەچوو، کە تێیدا ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیارەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا