دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٣-١١-٢٠٢٣ کۆمیتەی ڕێکخستنی دەوروبەری هەولێری سەر بە مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان، بۆ بەرزڕاگرتنی داستانە مەزنەکەی گوندی هێلەوە، مەراسیمێکی جەماوەری لە گوندەکەدا ڕێکخست.

 مەراسیمەکە بە بەشداری دکتۆر کاوە مەحموود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی کوردستان، مام خدر روسی سکرتێری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، لێپرسراو و ستافی مەڵبەندی هەولێر حزبی شیوعی کوردستان و پێشمەرگە دێرینەکان و بنەماڵەی شەهیدان و جەماوەری گوندی هێلەوە و بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەم داستانە و تێکڕای شەهیدانی حزب و گەل دەستیپێکرد.

پاشان وتاری مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان لە لایەن هاوڕێ زاهیر ڕەسووڵ ئەندامی مەڵبەند خوێندرایەوە، وتاری لقی هەولێر کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حشک لەلایەن هاوڕێ کاروان مورتکەیی، وتاری کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی عێراق لەلایەن هاوڕێ ئەبوو ئەکەد سکرتێری کۆمەڵە خوێندرایەوەو وێڕای باسکردنی ئازایەتی پێشمەرگەکانی حزب، سوپاسی خەڵکی گوندی هێلەوە کرا کە لەم ڕۆژەدا  زۆرینەیان شانبەشانی پێشمەرگەکانی حزب مانەوەو بوونە پاڵپشت و هاوکاریان.

 پاشان لە لایەن هاوڕێ شەماڵ کە یەکێک بوو لە پێشمەرگە بەشدار بووەکانی ئەم داستانە مەزنە بەشێک لە یاد و بیرەوەرییەکانی ئەم شەڕەی بۆ ئامادەبووان باس کرا، دواتر ژوان کچی فەرماندە و تێکۆشەری حزب و گەل هاوڕێی کۆچکردوو موحسین سادق هێلەوەیی ناسراو بە دەشتی، گێڕانەوەکانی باوکی کە بە نووسین تۆمارکرابوون بۆ ئامادەبووانی خوێندەوە. 

 شیعرێک لەلایەن کاک شاکر کوردستانی خوێندرایەوە و وتاری بنەماڵەی شەهیدان لەلایەن عومەری شەهید خدر کاکیل خوێندرایەوە.

 لە بەشی کۆتایی مەراسیمەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بەو پێشمەرگە ئازا و قارەمانانە کرا کە لەم داستانەدا بەشدار بوون و لە ژیاندا ماون، بەداخەوە هەموو ئەو پێشمەرگانەی لەم داستانەدا بەشدار بوون بەشێکیان لە شەڕ و داستانەکانی دواتر شەهید بوون یاخود کۆچی دواییان کردووە و بەشێکی دیکەشیان ئێستاکە لە هەندەرانن.

 شایەنی باسە لە ڕۆژی ١٣-١١-١٩٨٦ دا لە بەرەبەیانی زوودا کاتێک پێشمەرگەکانی حزبی شیوعی بۆ پشوودان لە گوندی هێلەوەی دەشتی هەولێر بوون، هێزێکی گەورە و بێ شوماری ڕژێم کە پێکهاتبوو لە تانک و زرێپۆش و هێزی پیادە و تۆپخانە و بە هەزاران سەرباز و جاش و بە پشتیوانی هەلیکۆپتەر و  فڕۆکەی جەنگی پیلاتۆز، هێرش دەکەنە سەر هێزەکەی حزب.

 پێشمەرگە قارەمانەکانی حزب بەتووندی بەرپەرچی پەلامارەکانی ڕژێم دەدەنەوە و دوای چواردە سەعات شەڕ و پێکدادان، لە کاتژمێر نۆی شەودا گەمارۆی هێزەکانی ڕژێم بۆ سەر گوندی هێلەوە تێکدەشکێنن و لە گوندەکەدا دەردەچن.

لەم شەڕەدا زیانەکانی ڕژێم یەکجار گەورەبوو بە دەیان سەرباز و ئەفسەر و جاش کوژران و بریندار کران و ژمارەی کوژراوەکان بە زیاتر لە ٨٠ کەس مەزەندە دەکرا و چەندین ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێنران.

 بە داخەوە لەم داستانە مەزنەدا چوار پێشمەرگەی ئازا و قارەمانی حزبمان شەهیدبوون، هاوڕێیان..

علی نژی أحمد ناسراو بە عادل شەبەک.

عوسمان شەهید خدر كاكیل - سەرکەوت.

هێرش مەجید - سمکۆ.

 ممتاز محمد إبراهیم - پێشڕەو.

هەروەها هەشت پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون، شکستی ڕژێم لە بەرامبەری هێزی پێشمەرگەی حزبمان لە گوندی هێلەوە بە یەکێک لە شکستە گەورەکانی ڕژێمی بەعس دادەنرێت لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی مەیدانی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.