رێگای كوردستان / هەولێر

رۆژی دووشەممە 2023/11/20 لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان لە شاری هەولێر، هاوڕێیان هەندرێن ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی ناوەندی و هاژە شێخ سلێمان ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هاوتا رەسول و حاجی ئەكرەم  ئەندامانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، پێشوازییان لە شاندێكی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان  كرد كە پێكهاتبوو  لە  د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەكان و فاخر نانەكەلی ئەندامی  سەركردایەتی و جەلال سمایل كارگێڕی مەكتەبی پەیوەندییەكان.

لە دیدارەكەدا، شاندی میوان كورتە باسێكیان لەسەر كۆنگرەی شەشەمی حزبەكەیان كرد كە لە 11/11 /2023  لە هەولێر بەستبوویان.

شاندی حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبایی گەرمی بەستن و سەركەوتنی گرنگرەكەیان لێكردن و هیوای بەروپێشچوونیان بۆ خواستن.

هەروەها، لە تەوەرێكی تردا هەردوولا باسیان لە رەوشی سیاسی جیهان و ناوچەكە بەگشتی و مەترسییەكانی ئەو بارودۆخەیان كرد كە لەسەر هەرێمەكەمان هەیە و یەكریزی رێكخستنەوەی نێوماڵی  كوردستانی  جەختی لێكرایەوە.

لە كۆتایدا هەردوولا جەختیان لە پەیوەندی نێوانیان  كردەوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا