
ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 2024/4/21 شاندێکی دەمپارتی و دەبەپە سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبمان٫ حزبی شیوعی کوردستان لە
هەولێر کرد.
بەرێز مێرال دەنێز ئەندامی پەرلەمان سەرۆکایەتی شاندی میوانی کردو لەلایەنی هاوڕێ هەندرێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبمان و شاندی یاوەری پێشوازیان لێکرا.
پرسی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و هەنگاوەکانی و گۆرانکاری ناوچەکە بەشێکی گفتوگۆی دیمانەکە بوو .. هەردوولا هاورابوون لەسەر یەکگرتووی گوتاری کوردستانی و یەکڕیزی و پاڵپشتی یەکتر.
لەکۆتا دیمانە تاکید لەسەر پەیوەندی و بەردەوامبوونی دیدارەکان کرایەوە.
