بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی(48) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی 2024/8/8 شاندێكی هاوبەشی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی و پەیوەندییەكانی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی كوردستان بەسەرۆكایەتی هاوڕێ هەندرێن ئەحمەد بەرپرسی پەیوندییەكانی ناوەندی، بەیاوەری بەرپرسی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی كوردستان، سەردانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانیان كرد لە هەولێر.

شاندی حزبمان پیرۆزبایی گەرمی حزبی شیوعی كوردستانیان پێڕاگەیاندن بەبۆنەی(48) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنیان و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن.

لەبەرامبەردا، زۆر سوپاسی شاندی حزبی شیوعی كوردستانیان كرد بۆ ئەم سەردان و پیرۆزباییە.

لەلايەكى ديكەوە حزبی شیوعی كوردستان بروسكەيەكلا پيرۆزبايى ئەندام و لايەنگرانى پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و رايگەياند " سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ناكۆكییەكانیان وەلابنێن و یەك ڕیز و یەك هەڵوێستبن لەهەمبەر ئەو رەوشە".

ئەمەش دەقی بروسكەی پیرۆزباییەكەیە:

بەڕێز/ كاك محمدی حاجی محمود

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی

بابەت/ پیرۆزبایی

لە (48) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتە تێكۆشەرەكەتان، پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، بەناوی سكرتێرو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین و هەمیشە هیوای سەركەوتن و بەرەوپێشچوونتان بۆ دەخوازین.

لەكاتێكدا پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان یادی (48)مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی دەكاتەوە، جیهان و ناوچەكە بە قۆناغێكی هەستیار تێدەپەڕێت بەهۆی بارگرژی لەسەرجەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نیشتمانی ئێمەشدا، ئەمەش وادەخوازێت سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ناكۆكییەكانیان وەلابنێن و یەك ڕیز و یەك هەڵوێستبن لەهەمبەر ئەو رەوشە.

پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ، لەقۆناغەكانی تێكۆشانی لە ریزەكانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستاندا رۆڵی دیارو كاریگەری هەبوو لەو پێناوەدا بەسەدان  شەهید و قوربانی داوە بۆ رزگاركردنی گەلی كوردستان شان بەشانی لایەنە سیاسییەكانی دیكە.

هەروەها حزبی شیوعی كوردستان و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە مێژووی تێكۆشانیاندا خەباتیان كردووە و هاوپەیمان بوونە، لەم بۆنەیەدا جارێكی تر جەخت لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندی دووقۆڵی هەردولامان دەكەینەوە.

دووبارە پیرۆزە.

لەگەڵ رێزماندا

                                                                                   مەكتەبی سیاسی

                                                                                حزبی شیوعی كوردستان