ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥-٨-٢٠٢٤ شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان حاجی ئەکرەم ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی، بەختیار شەعبی بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی هەولێر، فاتح مستەفا لە پەیوەندییەکان، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی ڕزگاریی کوردستانیان کرد بە بۆنەی ٣٢ مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەم حزبە و لەلایەن رێکار ئەحمەد سەرۆکی حزب و بەشێۆی سەرکردایەتی پێشوازییان لێکرا.

هاوڕێیان پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یان ئاراستەی حزبی رزگاری کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن و جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوانیان و خزمەتکردن بە جەماوەر کرایەوە.