
ڕۆژی دووشەممە 19\6\2023 شاندێکی حزبی شیوعی كوردستان کە پێکهاتبوو لەهاوڕێیان(هەژار ئیبراهیم) بەرپرسی کۆمیتەی سۆران و (نەریمان ئەسعەد) جێگری بەرپرس. سەردانی بەڕێز (مامۆستا باپیر) بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری سۆرانیان کرد. لە دیدارەکەدا هاوڕێیان دوای هەواڵپرسی، دەستخۆشیان لە کار و چاڵاکییەکانی بەڕێوبەڕایەتییەکەیان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆخواستن لەخزمەتکردنی بزافی ڕۆشنبیری و هونەری لە سنووری ئیدارەی سۆران.