
له جه‌ژنی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردییدا:
جه‌خت له ئازادیی ڕاده‌ربڕین و په‌ره‌پێدانی زمانی ڕه‌خنه‌ی بونیادنه‌رانه ده‌كه‌ینه‌وه!
22ی نیسانی هه‌موو ساڵێك یاد و بیره‌وه‌ری جه‌ژنی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه. ئه‌مڕۆ 127 ساڵ به‌سه‌ر له دایك بوونی ڕۆژنامه‌ی"كوردستان"دا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه نۆبه‌ره‌ی ڕۆژنامه‌كانی كوردستانه له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا و "میقداد مه‌دحه‌د به‌درخان" سه‌رقافڵه‌ی بووه له ده‌ره‌وه‌ی جوگرافیای نیشتمان و له‌شاری قاهیره‌ی وڵاتی میسر یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی چاپ و بڵاو كردووه‌ته‌وه و بناغه‌یه‌كی نوێی بۆ خه‌باتێكی نوێ دا نا كه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه پێویست بوو.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، به‌ناوی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستانه‌وه، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌ستی ماندوونه‌بووتان ده‌گوشین. هیوادارین بواری ئازادیی كاری رۆژنامه‌نووسیی و پانتایی دیموكراسیی رۆژ به‌رۆژ به‌رفرا‌وانتر ببێت و رۆژنامه‌نووسانی كوردستانیش به‌گیانی به‌رپرسیارێتی نیشتمانیی و ره‌چاوكردنی ئیتیكی رۆژنامه‌وانیه‌وه، له‌ئاست هه‌ستیاریی و چاره‌نووسازیی قۆناغه‌كه‌دا بن و ئه‌ركه‌كانیان به‌وپه‌ری راستگۆییه‌وه پڕاكتیزه بكه‌ن.
بیركردنه‌وه له چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه له سەردەمێکدا كه كورد هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی ئازادیی كاری سیاسی و میدیایی به ڕوودا داخرابوو، وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی گرنگ بوو بۆ گەلەکەمان ، هه‌روه‌ها بیركردنه‌وه‌ش بوو له قۆناغێكی نوێی تێكۆشان كه خه‌باتی قه‌ڵه‌م و ووشه و بواری بره‌ودان به تێكۆشانی ڕووناكبیریی بوو.
ئه‌گه‌رچی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی به هه‌وراز و نشێوی زۆردا تێپه‌ڕیوه و رژێمه دیكتاتۆریی و داپڵۆسێنه‌ره‌كان و نه‌یارانی دیموكراسیی ویستوویانه ته‌گه‌ره و له‌مپه‌ر بخه‌نه به‌رده‌م ڕه‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه‌وه و ڕێگه له پێشكه‌وتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه ئاشتیخوازانه و مرۆڤ دۆستییه‌كه‌ی بگرن، به‌ڵام مكوڕ بوونی رۆژنامه‌نوسە بوێر و كۆڵنه‌ده‌ره‌كان، نه‌ك هه‌ر ئه‌و پیلانه چه‌په‌ڵه‌ی دۆژمنانیان پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی رۆژ به‌رۆژ له گه‌شه‌سه‌ندندا بووه و رۆڵێكی گرنگیی بینیوه له چه‌سپاندنی گیانی یه‌كتر قه‌بووڵكردن و رێزگرتنی بیروروباوه‌ڕی به‌رامبه‌ر و درێژه‌دان به ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ی به‌درخانییه‌كان.
كاتێكیش باسی ڕؤژنامه‌گه‌ریی كوردیی ده‌كه‌ین، ناكرێ كاروانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی شیوعی له‌و ڕه‌وته‌دا باس نه‌كه‌ین كه بریتیی بووه له ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌كی ته‌واو پیشه‌ییانه‌ی چه‌پ و پێشكه‌وتن خوازانه و له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌ركه نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و داكۆكی كردن له پرسی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا. كاروانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی شیوعی، ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌كی دوور و درێژ و پڕ له په‌ند و ئه‌زموونه بۆ داهاتووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی.
له جه‌ژنی 127 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردییدا، ئێمه‌ی شیوعییه‌كان، شانازیی به‌و خه‌باته ڕۆژنامه‌وانیی و ڕووناكبیرییه دوور و درێژه‌وه ده‌كه‌ین كه له‌پاڵ شێوازه‌كانی تری تێكۆشاندا، ساڵانێكی زۆره به قۆناغ و وێستگه‌ی جۆراوجۆری سه‌خت و دژوار‌دا تێپه‌ڕیوه و ئه‌و كاروانه‌ش بێ پسانه‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
له كۆتاییدا، هێوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێش چوون بۆ ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی ده‌خوازین و هیوای زاڵ بوون به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كۆسپ تەگەرە و له‌مپه‌رانه‌ش ده‌خوازین كه له‌به‌رده‌م خه‌باتی میدیایی دا دێنه پێشه‌وه. هه‌روه‌ك جه‌ختیش له ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌كی پیشه‌ییانه و فراوانتر كردنی مه‌ودای ئازادیی ڕاده‌ربڕین و زمانی ڕه‌خنه‌ی بونیاد نه‌رانه، په‌ره‌پێدانی دێموكراسیی و پته‌وتركردنی پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ر له جه‌ژنی 127 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی دا، سڵاوی ئه‌مه‌گ و وه‌فاداری ده‌نێرین بۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی كه له‌پێناوی گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزی ئازادیی و ڕۆژنامه‌وانییدا گیانی خۆیان به‌خشی.
حزبی شیوعی كوردستان
مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی
22ی نیسانی 2025