ئەمڕۆ شەممە ٤-١-٢٠٢٥ لە یەکەمین چالاکی لیژنەی فیکری و ڕۆشنبیری مەڵبەندی هەولێر لە ساڵی نوێدا، کۆڕێکی سیاسی دەربارەی (گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رەوشی سوریا) بۆ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ڕزگار عومەر ڕێکخرا.
کۆڕەکە بە بەشداری هاوڕێیانی مەڵبەندی هەولێر بەڕێوەچوو.
ڕزگار عومەر باسی لە گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە کرد کە لەلایەن زلهێزەکانی جیهان لە قازانجی پڕۆژەی سیاسی و ئابووری خۆیان پیلانی بۆ دادەنێنن و گروپ و میلیشیا چەکدارەکان دەکرێنە کارتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان بەبێ گوێدانە ئایدۆلۆژیا و پاشخانی ئەو گروپانە، ئاماژەی بە رەوشی سوریا و هەیئەی تەحریری شام و داعش و دەیان گروپی تر کرد کە ئەمڕۆ حوکمڕانی ئەم وڵاتە دەکەن لە کاتێکدا لەلایەن ئەمریکا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئەو گروپانە لە لیستی تیرۆردان، بەڵام لەسەر ئاستی دیپلۆماسی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
هەروەها رەوشی ڕۆژئاوای کوردستان و ئاڵنگارییەکانی بەردەمیان بەشێکی تری کۆڕەکە بوو،، لە کۆتاییدا هاوڕێیان سەرنج و بۆچوونەکانیان خستەڕوو و کۆڕەکە بە گفتوگۆیەکی گەرم کۆتایی پێهات.
May be an image of 8 people
No description available.