
بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٦-٩-٢٠٢٣ لە میانەی کۆڕە بەردەوامەکانی هەفتانەی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان، کۆڕێکی سیاسی بۆ هاوڕێ کوردۆ ساڵح ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر ڕێکخرا.
لە کۆڕەکەدا ئەندامانی مەڵبەند و بەشێک لە کادیرانی ڕێکخستن ئامادەبوون و لەلایەن کۆڕگێڕەوە ڕۆشنایی خرایەسەر رەوشی سیاسی و هەڵوێست و تێڕوانینی حزبی شیوعی کوردستان لەبارەیانەوە و ڕوونکرایەوە کۆی دیدی حشک لە ڕاگەیەنراوەکانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و سەروتارەکانی هەفتەنامەی ڕێگای کوردستان بۆ ڕای گشتی ڕوونکراوەتەوەو سیاسەتێکی داکۆکیکارانەیە لە پرسی نیشتیمانی و چینایەتی و هیچ بوارێکیان فەرامۆش ناکات.
لە بەشی کۆتاییدا، بە دەربڕینی ڕا و بۆچوون و سەرنجی بەشداربوون کۆڕەکە گفتوگۆی زیاتری تێداکرا.
