ئەمرۆ سێ شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٤/١١/١٢ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان لە هەولێر ، د.كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و نەبەز مستەفا ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پێشوازییان لە بەرێز  میكیهیرو ئاراكاوا بەرپرسی نوسینگەی كونسڵی یابان لە هەرێمی كوردستان كرد.

لەم دیدارەدا گفتوگۆ كرا لەسەر  كۆمەڵێك پرس  لەمانە سروشتی  كۆمەڵگای كوردستانی بە ئاراستەی مەدەنیەت و ئاڵانگارییەكانی بزووتنەوەی چەپ لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پێشهاتەكانی ئیقلیمی و جیهانییەكان‌و، هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان  بە تایبەتی‌و باشتر كردنی بژێوی ژیانی خەڵك و سێكتەرەكانی پەروەردەو تەندروستی كرا.

لەمیانەی دانیشتنەكەدا  د. كاوە  دیدوبۆچوونی حزبمانی خستەڕوو وەك بەرچاوروونییەك بۆ چارەسەركردنی  پرسەكان‌و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی حزبمان و نوسینگەی كونسڵگەری یابان، كۆتا باسی كۆبوونەوەكە بوو .

No description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا