بڕیار عەبدولڕەحمان - سۆران

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٤/١١/٢٦ هاوڕێیان (ئیبراهیم بابان سکرتێری مەڵبەندی سۆرانی حزبی شیوعی کوردستان، هەژار ئیبراهیم بەرپرسی کۆمیتەی سۆران، هەردی عەباس کارگێڕی کۆمیتە)، پێشوازییان کرد لە نەشئەت خەلیل سەرۆکی ڕێکخراوی نوهاتی خێرخوازی لە سۆران و شاندی یاوەری.

لە دانیشتنێکدا باس لە کاری ڕێکخراوەیی لە ناوچەکە کرا. هاوڕێیان پاڵپشتی خۆیان بۆ سەربەخۆیی کار و چالاکی مەدەنیانەی ڕێکخراوەکان دووپاتکردەوە دوور لە دەستێوەردانی حزبی.

هەر له چوارچێوەی گفتوگۆکاندا هەوڵ و ماندووبوونی سەرۆک و ستافی ڕێکخراوەکە بەرزنرخێنرا بۆ کار و چالاکی بەردەوامیان و خزمەتکردنی چین و توێژەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بێ جیاوازی.