
بۆ بەڕێز / خانەوادە و كەس و كاری كۆچكردوو مامۆستا ( كەمال خدر مستەفا ).
بابەت / پرسە و هاوخەمی
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی هاوڕێی تێكۆشەرمان مامۆستا ( كەمال خدر مستەفا ) " پەستەك سۆر " و خاتوو ( سەباحەت )ی خێزانی و هەریەك لە كچەكانی دكتۆرە ( سانا و سەناریا )مان بیست، ئەم هەواڵە تووشی شۆكی كردین كە بەكارەساتێكی دڵتەزێن و نامرۆڤانە گیانیان لەدەست دا. هاوڕێمان ( كەمال خدر )، هاوڕێیەكی دڵسۆز و تێكۆشەر بوو، لە مێژووی خەباتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەكەمان، ڕۆڵی دیاری هەبوو، وەك كەسایەتییەكی دیاری شاری كۆیە. بەم بۆنە خەمناك و دڵتەزێنە، بەناوی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، پرسە و هاوخەمی خۆمان پێشكەش بە بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەین و هیوای ئارامی و سەبوریتان بۆ دەخوازین.
لەگەڵ ڕێزمان دا.
مەكتەبی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان
هەولێر ٢٠٢٥/٣/١٤