بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینیيەوە 2024 حزبی شیوعی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان دەكات و دەخوازێ‌ ساڵی نوێ‌ ساڵی ئاشتی و پێكەوە ژیانی سەرجەم نەتەوەو ئاینزاكانی كوردستان و عێراق بێت، ساڵی ئاشتی و هاتنەدی داواكاریەكانی هاوڵاتیيان و نەهێشتنی گرێكوێرە سیاسیەكان بێت و هەمووان لە پێناوی نەهێشتنی چینایەتی و یەكسانی نێو كۆمەڵگادا كۆشش بكەن و دەست لەناو دەست هەوڵی یەكڕیزی تەواوی پارت و رێكخراوەكان بێت.

هەروا حزبی شیوعی كوردستان بەم بۆنەوە دەخوازێ‌ ئیدی هەموو هەوڵەكان بۆ خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان یەك بخرێن و بیر لە ئایندەی ئەم هەرێمە بكرێتەوەو چیدی هەوڵَە حزبیيەكان نەخرێنە پێشەوەی دۆزەكەمان و بەگیانی یەكتری قبوڵكردن دەست لەناو دەستی یەك كەین.

حزبی شیوعی كوردستان

31/12/2023