بە داخێکی گرانەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦-٤-٢٠٢٥ هاوڕێی تێکۆشەر و دڵسۆز (ولیام حنا) بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندە کۆچی دوایی کرد و ماڵئاوایی یەکجارەکی لە کەس و کار و حزب و هاوڕێیانی کرد.

هاوڕێ ولیام حنا لە تەمەنی نەوجەوانیدا ژیان و تەمەنی بۆ حزب و گەل تەرخان کرد و هەتا سەر پابەند بوو بە بیروباوەڕی شیوعییەت و لەم پێناوەدا ڕەنجی زۆریداو هەرگیز لە خەباتکردن لە پێناو نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیار ماندوو نەدەبوو.

دەورانێک لێپرسراوی رێکخراوی کلد و ئاشووری حزبمان بوو، کەسێکی خۆشەویست بوو لای هاوڕێیان و جەماوەر، دڵنیاین یاد و بیرەوەری هەروا بەڕێز و خۆشەویستیەوە دەمێنێتەوە.

پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و هەموو هاوڕێیان و بە تایبەتی مەڵبەندی کلد و ئاشوور دەکەین، هاوخەمی هەموولایەکین و پرسەبارین.

گیانی هاوڕێ ولیام حنا شادبێت و سەبووری و دڵنەوایی بۆ خانەوادەکەی دەخوازین.

حزبی شیوعی کوردستان

مەڵبەندی هەولێر

١٦-٤-٢٠٢٥