رێگای كوردستان

لەیادی شەهیدی شیوعیدا كە 14 ی شوباتی هەموو ساڵێكە و لەم رۆژەدا سێ‌ سەركردە (فەهد و حازم و سارم) لەسێدارە دران لەتەواوی هەرێمی كوردستان و ئەوروپا  ئەم رۆژە بەرز راگیرا.

بەشێك لە چالاكیییەكانی سەرجەم شارو شارۆچەكانی هەرێمى كوردستان و ئەوروپا  بەبۆنەی 14ی شوبات رۆژی شەهیدی شیوعی.

هەولێر 
بۆ بەرزڕاگرتنی ١٤ ی شوبات ڕۆژی شەهیدی شیوعی رۆژی چوارشەممە لە شاری هەولێر لەلایەن مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان و مەڵبەندی کلد و ئاشوری حزبی شیوعی کوردستان و رێکخراوی هەولێر و کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی عێراق، زنجیرەیەک چالاکیی هاوبەش ئەنجامدرا.
لە کاتژمێر نۆ و نیوی بەیانی بە بەشداری جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حشک و ئەندامانی سەرکردایەتی و مەڵبەندی هەولێر و پێشمەرگە دێرینەکان، سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی بێ گۆڕی حزبی شیوعی لە گۆڕستانی کەسنەزان کراو چەپکە گوڵی بەشداربووان لەسەر سەکۆی مۆنومێنت دانرا، ئەم گۆڕە سیمبولیانە تایبەتە بەو شەهیدانەی حزب کە لە ساڵانی تێکۆشاندا لە زیندانەکان و لە پێشمەرگایەتی شەهید کراون و شوێن بزرن و بێ گۆڕن.
وتاری مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان و حزبی شیوعی عێراق خوێندرایەوە ڕێز و وەفاداری بۆ شەهیدان دووپاتکرایەوە.
هەروەها لە کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ سەرەڕای ئەوەی لە شاری هەولێر کەشوهەوا باراناوی بوو بەڵام هاوڕێیان بە ئیرادەیەکی پڕ لە ڕێز و وەفادەری بۆ شەهیدان لەسەر گۆڕستانی شەهیدانی حزب لە گردەڕەشە بەهەڵدانی خێوەت و هەروەها دابینکردنی پێداویستییەکان، مەراسیمی چواردەی شوباتیان بەڕێوەبرد.
وێڕای دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان وتاری مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی شیوعی عێراق و کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی عێراق و لقی هەولێری کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان، وتاری بنەماڵەی شەهیدان خوێندرایەوە پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە چەپکە گوڵەکانی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان و عێراق و پێشمەرگە دێرینەکان و بنەماڵەی شەهیدان لەسەر گۆڕی شەهیدان داندران.
لە کاتژمێر پێنج و نیوی ئێوارە،لەلایەن مەڵبەندی کلدوئاشووری حزبی شیوعی کوردستان لە هۆڵی شەهیدان لە شارۆچکەی عەنکاوەدا مەراسیمێکی شایستە رێکخرا و وتارەکانی مەکتەبی سیاسی حشک و پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان خوێنرانەوە و چەند پارچە شیعرێک بە زمانی سریانی و کوردی پێشکەشکران و پارچەیەک میوزیکی تایبەت بەم یادە بە ئامێری کەمان لەلایەن هونەرمەند مەجید خۆشناو پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
لە مەراسیمەکەدا لەلایەن مەڵبەندی کلد و ئاشوور، قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە بنەماڵەی شەهیدانی شارۆچکەی عەنکاوە کرا، لە کۆتاییدا، ئامادەبووان بەڵێنی درێژەدان و وەفادارییان بۆ ڕێبازی شەهیدان و باوەڕی بەرزیان دووپات کردەوە.
 
دەربەندیخان
لە درێژەی چالاکیەکانیدا کە کۆمیتەی ڕێکخستنی دەربەندیخانی حزبی شیوعی کە بەبۆنەی 14 شوبات ڕۆژی شەهیدی شیوعی ئەنجامی دەدات.
 لقی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبمان سەدانی گۆڕستانی شەهیدانی بانی خێڵانمانکردوو دوواتر چووینە گۆڕستانی ایمام محمد و لەوێ و لەدووای سەردانیکردنی گۆڕی شەهیدان ژمارەیەک دار چێنرا.
May be an image of 8 people, monument and text

سلێمانی

 دوانیوەڕی رژی چوارشەممە، لەهۆڵی تەوار، مەراسیمێكی  سیاسی و هونەری، بەئامادەبوونی كەسوكاری شەهیدان و کاوە مەحمود،سكرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی و نوێنەری حزب ولایەنە سیاسیەكانی كوردستان و دامو دەزگاكان وڕێكخراوەكان و هونەرمەند وڕۆشنبیران وپێشمەرگەی دێرین  وهاوڕێیان ودۆستانی حزب ، بەڕێوەچوو. 
 مەراسیمەكە بەدەقیقەیەك ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی حزب و ڕێگای ڕزگاری کورستان،و سردوی ئەنتەرناسیونال  وبەپێشكەش كردنی  شانۆگەریەك دەستی  پێكرد، پاشان ووتاری مەلبەندی سلێمانی حزبی شیوعی كوردستان،لەلایەن هاوڕێ عوسمان زیندانی خوینرایەوە.
پاشان، لەڕیگەی سینەما ڤیژنەوە مێژووی (١٤)شوبات  پێشكەش كراو دواتر ووتاری پیشمەرگە دێرینەكان لەلایەن هاوڕێ علی سەرۆكی لقی سلێمانی خوێنرایەوە دواتر هەریەك لە هونەرمەندان (نجم محەمەد و خاتوو شەنیار و لوقمان سەلیم ) سردوو وگۆرانی  نیشتمانی وچینایەتی پیشكەش كرا.

 

May be an image of one or more people and dais

 

سەید سادق
لە ڕۆژی شەهیدی شیوعیدا، خانەوادەی و ئارامگای شەهیدان بەسەرکرانەوە، بۆ بەرز ڕاگرتنی ١٤ی شوبات ڕۆژی شەهیدی شیوعی وەفدێکی
کۆمیتەی ڕێکخستنی سیدسادق چەندخانەوادەیەکی تێکۆشەرو هاوڕێیانی سنوری سیدسادقی بەسەرکردەوە و بۆهەمان مەبەست و وەک وەفایەک بۆشەهیدان و خانەوادەی سەربەرزیان ...سەردانی گڵکۆی شەهیدی سەرکردە (اسعدگامێشتەپەی و شەهید علی گامێشتەپەیی و گڵکۆی چەندکەسایەتیەکی شیوعی و نیشتمانی ناوچەکەیان بەسەرکردەوەو تاجەگوڵینەی وەفاداری لەلایەن (هاوڕێ نوزاد) لەسەرگڵکۆی پیرۆزیان دانرا.
May be an image of 6 people and text
شەقڵاوە
لەیادی ١٤ شوبات ڕۆژی شەھیدی شیوعی کۆمیتەی ڕێکخستنی شەقڵاوە وەک نواندنی وەفاداری سەردانی ئارامگەی شەھیدانی کرد لەگۆرستانی شەھیدان لە گوندی تەوسکە لەبناری چیایی سەفین چەبکە گوڵی وەفادارین لەسەر گلکۆی شەھیدان دانا.
May be an image of 15 people
کــۆیــە
بـەبـۆنـەی 14 شـوبـات ڕۆژی شـەهـیـدی شـیوعی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/١٣ کـۆمـیتـەی ڕێکخستنی کـۆیـەی حـزبـی شـیـوعـی کـوردستان. هەڵسا بەسازدانی کــۆڕێــك بــۆ هــاوڕێ کـــاروان شــوانـی بــەڕێــوەبــەری فـەرمـانـگـەی جـێـبـە جـێـکردنی کۆیە، لە ژێر ناونیشانی ( ڕۆڵـی شـەهـیـدانی حزبی شیوعی لە مێژوی تێکۆشانی نیشتیمانی و چینایەتی )، کـۆڕەکـە لـە هـۆڵـی بــارەگــای کۆمیتەی ڕێکخسـتنی کۆیەی حزبی شیوعی کـوردستـان بـەڕێـوەچـوو. ژمـارەیەك لـە کـەس و کــاری شــەهـیـدان و هـاوڕێـیـان و دۆسـتـان ئـامـادەی بـوون.
هەروەها رۆژی چوارشەمـمـە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤، بەبۆنەی ڕۆژی شـەهـیـدی شـیوعی کـۆمـیـتـەی ڕێـکـخـسـتـنـی کـۆیـەی حزبی شیوعی کوردسـتان. هـەڵمەتێکی خوێن بەخشینی ئەنجـامدا. کە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڕێیان و دۆستان تیایدا بەشداربوون، لـەهـەڵمەتـەکەدا چەندین بتڵە خوێن پێشکەش بـەبـانـکـی خـوێـنـی کـۆیـە و بـەشـی تالاسمای نەخۆشحانەی شەهید دکتۆر خالیدکرا. کـە بـووە جـێگای دەسـت خـۆشـی و ڕەزامـەنـدی هـەمـووان و بـەرپرسانی تـەنــدروســتـی بـۆ ئــەو کـارە مـرۆڤ دۆســتــانــەی کــە شیـوعـیـیـەکان ئـەنـجـامـی دەدەن لە ڕۆژی ١٤ی شوبات یـادی شـەهـیـدانـی حـزبـی شـیـوعـی.
May be an image of 9 people and hospital
May be an image of 4 people and text
 
خانەقین
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە مەراسیمێک بەبۆنەی ١٤ شوبات رۆژی شەهیدی شیوعی لە خانەقین سازدرا لە یادی ٧٥ ساڵەی لە سێدارەدانی سەرکردەکانی حزبمان لە ساڵی ١٩٤٩ لە لایەن رژێمی پاشایەتی.
لە مەراسیمەکە هاوڕێ ئەحمەد مەجید ئەندامی سەرکردایەتی حزبی شیوعی کوردستان و شاندێکی مەڵبەندی گەرمیانی حزبمان بەشداریان کرد کە بریتی بوون لە هاوڕێ فازل کارگێری مەکتەب و هاوڕێ قەیس ئەندامی مەڵبەند.
لە سەرەتای مەراسیمەکە شاعیر موستەفا شێخ چەند پارچە شعیرێک خوێندەوە وهۆڵەکەی پر کرد لە وشەی جوان بۆ تێکۆشان شیوعییەکان دواتر ژەنیاری گەنج فازڵ چەند ساتێک دەفی ژەنی بۆ ئامادەبوان.
پاشان هاوڕێ ئەمیر خانەقینی بەناوی کۆمیتەی رێکخستنی خانەقینی حزبی شیوعی کوردستان بەخێرهاتنی ئامادەبوانیکرد، دواتر مامۆستا وەلی شەریف کۆڕێکی پێشکەشکرد بە ناونیشانی “گوزەرێک بە نێو مێژووی حزبی شیوعی”
مامۆستا وەلی تەنها ئاماژەی بە وێستگەکانی خەباتی حزبی نەکرد بەڵکو بە وشەی ئەدەبی و شعیر کۆرەکەی زیاتر ڕازاندەوە.
May be an image of 3 people, people studying and crowd
کەرکوک
☭ڕۆژی چوار شەممە ۱٤ی شوبات،مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان، کۆڕێکی سیاسی بۆ هاوڕێ دکتۆر کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخست، کەژمارەیەک لە کادیرانی سنوری مەڵبەندی کەرکوک ئامادەبوون.
☭لەکۆڕەکەدا هاوڕێی سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی باسی ڕۆژی شەهیدی شیوعی و گینبازی و قوربانیدانی حزبمانی کرد لەمێژووی دوورو درێژی خۆیدا، پاشان تیشکی خستە سەر دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕووداو و پێشهاتەکان.
هاوڕێ کاوە ڕایگەیاند، تابلۆی سیاسی عێراق تابلۆیەکی ئاڵۆزەو ململانیەی ناوخۆیی و دەستوەردانی دەرەکی دۆخێکی نەخوازراوی دروست کردووە.
ووتیشی دەسەڵاتدارانی عێراق نە بڕوایان بە فیدڕاڵی ماوە نە بڕوایان بەدەستور ماوە.
☭لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان هاوڕێ کاوە ووتی لە ئێستادا هەرێمی کوردستان کەوتۆتە ژێر فشارو شەڕی جۆراو جۆرەوە،لە ڕوی سەربازیەوە درۆنی ئێرانی و موشەکباران کردن و هێرشی بەردەوامی تورکیا بۆ سەر هەرێم بەردەوامی هەیە، ئەمەش شەڕێکی ڕاستەوخۆی سەربازیە دژ بەهەرێم.
ووتیشی شەڕێکی دیکە کە ئێستا لەدژی هەرێم ئەنجام دەدرێت ئەو شەڕەیە کەدادگای فیدراڵی کە میزاجیانە ئەنجامی دەدات.
ئاماژەشی پێکرد کە گۆڕینی دیوگراڤیا یەکێکی دیکەیە لەو شەڕانەی ئەمڕۆ ڕوبەڕوی هەرێم دەبێتەوە،ئەمە جگە لەشەڕی ئابوری کە دۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێمی قورس کردووە.
هاوڕێ کاوە مەحمود ڕاشیگەیاند جگە لەو گێچەڵ و شەڕانەی ڕوبەڕوی هەرێم بۆتەوە هاوکات هەرێم قەیرانی حکومڕانی هەیەو هێشتا بەعەقڵیەتی زۆنی زەردو سەوز کاردەکرێت ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر دۆخی هەرێم دروستکردووە.
ووتیشی ئەم جۆرە بیرکردنەوەو عەقڵیەتە هۆکاری نەبونی یەکلیستی کوردستانی بوو لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک،کە دەرەنجام دەنگێکی زۆری کورد بەفیڕۆچوو.
نەبوونی ڕێکەوتن و یەکڕیزی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی لێکەوتەوەو پرسەکە کەوتە دەستی دادگای فیدراڵی.
سەبارەت بەژیان و گوزەران و ناڕەزاییەکانی چین و توێژەکان، هاوڕێی سکرتێر جەختی لەسەرکردەوە وەک حزبی شیوعی کوردستان پاڵپشتی لەتەواوی داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە گەیادندنی پەیامی خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان.
May be an image of 5 people and people studying
کەلار
لە پێشوازی ۱٤ۍ شوبات ڕۆژی شەهیدی شیوعیدا، مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان، کۆڕێکی سیاسی و جەماوەری بەرفراوانی بۆ دکتۆر کاوە مەحمود ـ سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان ڕێکخست.
سکرتێری حزب، لەکۆڕەکەدا، تیشکی خستە سەر دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خراپی دۆخی ئابوری خەڵک، هەروەها باسی لەگرفتی مووچە و بێهەڵویستی نوێنەرانی کرد لەبەغدا بەرامبەر بە پرسی نەتەوەی کورد و هێرشی وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
شایەنی ئاماژە پێکردنە، لە کۆڕەکەد، نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و بەڕێوەبەری بەشێک لەفەرمانگە حکومیەکان و کەس وکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە دێرینەکان و هاوڕییانی ڕێکخستنەکانی سەر بەمەڵبەندی گەرمیان ئامادەبوون.

May be an image of crowd

سۆران... ڕۆژی شەهیدی شیوعی بەرز ڕاگیرا

بڕیار عەبدولڕەحمان- سۆران

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٢/١٤ لە هۆڵی بنکەی وەرزش و لاوانی سۆران لە مەڕاسیمێکدا ڕۆژی شەهیدی شیوعی بەرز ڕاگیرا. مەڕاسیمەکە لە لایەن مەڵبەندی سۆرانی حزبی شیوعی کوردستان ڕێکخرابوو. هەریەک لە هاوڕێ شێخ سدیق جێگری سکرتێری حزب و هاوڕێ ئەبو کاروان ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ سوبحی مەهدی ئەندامی سەرکردایەتی، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێیان و دۆست و لایەنگری حزب ئامادەی بوون. لە دەسپێکدا هاوڕێ ئیبڕاهیم بابان سکرتێری مەڵبەندی سۆرانی حزبی شیوعی وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد، دواتر وتاری بەرپرسی تایبەتمەندی ناوەندی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی حزب لە لایەن هاوڕێ سوبحی مەهدی پێشکەش کرا. هەر لە مەڕاسیمەکەدا چەند پارچە میوزیک و لاوانەوە لە لایەن گروپی میوزیکەوە پێشکەش کران، لە ڕێگەی داتاشۆشەوە وێنەی شەهیدان نیشان درا و ئامادەبووان بینەری ڤیتیەک بوون سەبارەت بە ڕۆژی شەهیدی شیوعی. لە دوا بەشی مەڕاسیمەکەدا شانازی ئەندامێتی بەخشرایە ١٨ هاوڕێ.

No description available.

دهوک و ئامێدی و زاخو و سێمێل

ب هەلکەفتا (١٤) ێ شواتێ روژا شەهیدێ شیوعی و ب مەرەما ساخکرنەڤەیا ئەڤێ بیرەوەری یا پیروز ، شاندێن کۆمیتێن رێکخستنێن دهوک و ئامێدی و زاخو و سێمێل یێن مەڵبەندێ دهوک و رێکخراوا کلدواشور و کومەلا پێشمەرگێن دێرین لقێ دهوک ب هەڤبشکی سەرەدانا خێزانێن سەربەرزێن شەهیدان کرن و دوپاتی یا بەردەوامبوونا خۆ ل سەر رێبازا شەهیدێن قەهرەمانێن حزبێ راگەهاند تا گەهشتن بۆ ئارمانجێن رەوایێن گەلێ مە ، ژ پێخەمەت کوردستانەکا ئازاد و گەلەکێ بەختەوەر .

 

May be an image of 7 people, people studying and table

May be an image of 6 people

May be an image of 5 people

May be an image of 4 people and text that says 'TIER'

 

دەشتی موسڵ
لە چوارچێوەی بەرنامەی حیزب بۆ یادی ١٤ی  ڕۆژی شەهیدی شیوعی، شاندێکی کۆمیتەی ناوچەی بەحزانی حیزبی شیوعی کوردستان سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی بەهزانی کرد.
شاندەکە پێکهاتبوو لە سکرتێری مەڵبەند، نەینەوا، هاوڕێ ئەبو سامان، و هاورشێیان و سکرتێری و ئەندامانی کۆمیتەی بەحزانی .

May be an image of 7 people

May be an image of 5 people

هەڵەبجە 
بۆ بەرز ڕاگرتنی (14) شوبات  ڕۆژی شەهیدی شیوعی شاندێكی مەڵبەندی هەڵەبجەی حزبی شیوعی كوردستان سەردانی گڵکۆی شەهیدانی حزبمان کرد.

May be an image of 10 people

 ڕانیە
بەبۆنه‌ی ١٤ی شوبات ڕۆژی شەهیدی شیوعی" بەکردنەوەی پێشەنگایەک و نمایشکرنی وێنەی شەهیدان بەرز ڕاگیرا.

May be an image of 5 people, monument and text

May be an image of 5 people, crowd and text

ئێوارەی 2024/2/16 لە کۆمۆنی [بەلەڕووپ] نزیک بە کۆبنهاگن شوعیەکان و دۆستەکانیان بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی شەهیدی شیوعی کۆبوونەوە.
سەرەتا ئامادەبوان بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان وەستان.
وتاری حیزبی شیوعی عێراقی یەکەم بڕگەی مەراسیمەکە بوو کە لەلایەن هاوڕێ {ابو بشار]وە خوێنرایەوە،بەدوایدا وتاری حیزبمان حیزبی شیوعی کوردستان لەلایەن هاوڕێ {سامان مام خاڵۆ}وە خوێنرایەوە،پاشان {ام بشرا} وتاری هاوبەندی دیموکراتی عێراقی خوێندەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش وتاریان هەبوو کە بەڕێز کاک ئەحمەد ڕەحمانی بەرپرسی پەیوەندیە ئێرانی و کوردستانیەکان پێشکەشی کرد.پارتی دیموکراتی کوردستانیش بروسکەیان هەبوو.
شایانی ئاماژەیە کاک سەلاح فازلی پێشمەرگەی دێرینی دیموکرات بە کوورتەیەک باسی پەیوەندی دێرینی پتەوی نێوان هەردوو حیزبی شیوعی عێراقی و دیموکراتی کرد و ئەو پەیوەندیەی بەرزنرخان .
بڕگەیەکی دیکە بریتی بوو لە گۆرانی سیاسی و سرودی نیشتیمانی ،کوردی و عەرەبی کە بەڕێزان هونەرمەندی موزییکژەن گۆران ئیبراهیم خەیات و ڕوبارخانی هاوسەری و دکتۆر نەسیم لە {بەرەی گەلی فەلەستین} بەشداربوون لەپێشکەشکردنیدا.
شایانی ئاماژەیە هۆڵەکە بەوێنەی شەهیدانی سەربەرزی حیزب و چەندین درووشم بەزمانی عەرەبی و کوردی ڕازێنرابوونەوە.
حیزبی شیوعی کوردستان / ڕێکخستنی دانمارک
May be an image of 6 people, people studying, people standing, crowd and office

 

 

بەرواری 17/02/2024 لەشاری کیۆلنی ئەڵمانیا یادی ڕۆژی شەهیدی شیوعی بەرزڕاگیرا.
بەهاوبەشی هەردوو حیزبی شیوعی کوردستان و عێراق یادەکە کرایەوە بەئامادەبوونی کەس و کاری شەهیدان وشوعیەکان و دۆستەکانیان.
سەرەتا ئامادەبوان بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان وەستان.
پاشان پەخشکردنی سروودی ئەنتەرناسیۆنال.
یەکەم بڕگەی مەراسیمەکە کە وتاری حیزبی شیوعی عێراقی بوو لەلایەن هاوڕێ
«نازم ختاری » وە خوێنرایەوە.
پاشان هاوڕێ «عماد» ئەندامی ڕێکخستنی ئەڵمانیای حیزبمان وتاری حیزبی شیوعی کوردستانی خوێندەوە.
هاوڕێ «محەمەد ئەحمەد»شیعرێکی لەنووسینی خۆی بۆ شەهیدانی حیزب پێشکەشکرد.
خاتوو ( شیرین کافێ) پارچە هۆنراوەیەکی خۆی پێشکەشکرد.
هاوڕێ (پشتیوان گەڵاڵی ) ژیاننامەی شەهیدی سەرکردە شەهید سەلاح ناسراو بە مامۆستاخالید خوێندەوە.
بەپێشکەشکردنی چەپکەگوڵی ڕێزلێنان بەکچی شەهید سەلاح خاتوو ئەستێرە سەڵاح کۆتایی بەمەراسیمەکەهێنرا.
مەراسیمەکە لەکەشێکی هاوڕێانەو دۆستانەدا بەڕێوەچوو.
نەمری بۆ شەهیدانی حیزب و گەل سەربەرزی بۆ خانەوادەو هاوڕێکانیان، شەهیدان نەمرن
حیزبی شیوعی کوردستان / ڕێکخستنی ئەڵمانیا
May be an image of 6 people and text
لەشاری سیدنی ووڵاتی ئوسترالیا یادی شەهیدی شیوعی بەرز ڕاگیرا                  
ڕۆژی یەک شەممە  18/2/2024 لەلایەن هەردوو ڕێکخراوی حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی شیوعی و کۆمەڵەی ئافرەتانی عێراق  یادی ڕۆژی شەهیدی شیوعی بەئامادە بوونی هاوڕێیان و خانەوادەی شەهیدان و دۆستان و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان لەناوچەی ئێدنسۆن پارکی شاری سیدنی لەووڵاتی ئوسترالیا ئەنجام درا .                                              
سەرەتا بەچەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی حزب و گەل و سەرجەم بزووتنەوەی نیشتمانی هاوکات لەگەڵ هەردوو سروودی نیشتمانی ئوسترالی و عێراقی دەست پێکرا ، پاشان ووتاری هاوبەشی هەردوو ڕێکخراوی حزب و هەردوو کۆمەڵە لەلایەن هاوڕێ نەزیە عەتیە خوێندرایەوە بەدوای ئەو ووتاری ڕەوتی دیموکراتی عێراقی لەلایەن بەڕێز ئیبراهیم عەلی خوێندرایەوە پاشان فلیمێکی دیکۆمێتاری لەوێنەی شەهیدانی حزب نمایش کرا کە هاوڕێ جەواد ئەبو سەرمەد ئامادەی کرد بوو ، دوای ئەو لەلایەن بەڕێز خەلیل حلی سەرنووسەری ڕۆژنامەی (العهد) ووتەیەک سەبارەت بەیادی شەهیدان پێشکەش کرا ، پاشان لەلایەن شاعیر سەرمەد ستێفانە چەند پارچە هۆنراوەیەک لەسەر شەهیدانی حزب پێشکەش کرا ، لەکۆتایی ئەم یادە دا لەلایەن هاوڕێ ئەردەڵان یاسین چەند سروودێکی سیاسی کوردی و عەرەبی پێشکەش بۆ یادی بەرزی شەهیدانی حزب و گەل کرا ، بەم جۆرە مەراسیمی یادی شەهیدان بەرز ڕاگیرا .
ڕێکخراوی حزبی شیوعی کوردستان                                                                       
لەئوسترالیا
No description available.
بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی شەهیدی شیوعی لە ستۆکهۆڵم /سوید