كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان لە رۆژی 10ی شوباتی2024 كۆبوونەوەیەكی ئاسایی لە بارەی قەیرانی پرۆسەی سیاسی عیراق و كوردستان و ناوچەكە و كاریگەری‌و لێكەوتەو پێشهاتە سیاسیەكانی جیهان بەسەر كۆی رووداوەكاندا و هەر بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، ئەنجامدا.
كۆبوونەوە، قەیرانی پرۆسەی سیاسی لەعێراق كە چەند لایەنێكی گرتۆتەوە ,لەنێوانیاندا، ناكۆكی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەردرو ناكۆكی لایەنە سیاسەیەكان و ناكۆكیەكانی نێوان شیعەو سونە و پەیوەندی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان و زاڵبوونی ڕەوتی سیاسی شیعە بەسەر حوكمڕانی لەبەغدا و پابەند نەبونیان بەدەستورو پاشگەزبوونەوە لە سیستمی فیدرالی لەعێراقدا، ئەم ئاراستە سیاسیە بۆتە هۆی دژایەتی كردنی هەرێمی كوردستان و بڕینی موچەی موچە خۆرانی هەرێم بە بیانوی جۆراو جۆری نا دەستوری و نایاسایی و ناڕاست ‌و هەنجەت بەگێراِنەوەی نەوت و داهات بۆ ناوەند و هەروەها كەمكردنەوەی بودجە لە سەدا 17 بۆ لەسەدا 12 بەبی هیچ بنەمایەكی سەر ژمێری.
هاوكات هێرشی سەربازی بەدرۆن و ڕۆكێت و كاتێۆشا لەلایەن گروپە میلیشیاكانی سەربەحەشدی شەعبی لەلایەك و دوڵەتی ئێران و توركیاش بەلایەكی دیكەدا، هەموو ئەمانە كراونەتە فشاری سیاسی و ئابوری و ئەمنی بەسەر هەرێمی كوردستان و هەروا گۆڕانكاری دیموگرافی لەناوچەكوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم‌و دامەزراندنی بنەكەی سەربازی لەلایەن دەوڵەتی توركیاو ئێران بەبیانوی پێگە و شوێنی ئۆپۆزسیۆن و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەڕەشەی زێدەتریان دروست كردوە.
هەرێمی كوردستان(باشور) بۆتە گۆڕەپانێكی سەرەكی ململانێ جیهانی و وڵاتە هەرێماتیەكان، هاوكات ئەو ڕەوشە، بۆتە هوكاری خراپ بوونی باری ئابوری خەڵك و دواكەوتنی موچەو قوڵكرنەوەی ململانیەكان لەنێوان حزب ولایەنە سیاسیەكانی بەشداربوو لە حكومەت , هەروەها بەرفرەوانبوونی دیاردەی هەژاری و بێكاری و پەراوێز خستن لە ئەنجامی قەیرانی ئابوری وسیاسەتی بەتابیەتكردن بۆتە گرفتیكی سەرەكی لەبەردەم پرۆسەی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی.
لەدەرئەنجامی ئەو دۆخەدا بێزاری و ناڕەزایەتی لای چین و تویژە كۆمەڵایەتیەكان لە زیادبوندایە‌و ئەو بۆشاییەی نێوان حكومەت و هاوڵاتیانی كوردستان زێدەتر كردوە.
بەشێوەیەكی گشتی دیاردەی كوشتنی بێ ناونیشان و كوشتنی ژنان و خۆكوشتن و گرتنی ڕۆژنامەنوسان و چالاكوانی مەدەنی و ڕێگری لە جموجۆڵ و چالاكیە مەدەنیەكان و ناڕەزایەتیەكان و شەهید كردنی تیكۆشەرەكانی باكورو ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دیاردەیەكی مەترسیداری ئەمنی دروستكردوە و پێویستە لایەنەكانی پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەئەركی سەرشانی خۆیان هەڵبستن و هەروەها هەموو ئەو هێزانەی لەهەرێمی كوردستان دروست دەكرێن ناسراوبن لەرووی پابەندبوونیان بەفەرمانەكانی بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی و نابێت رێگە بدرێت هیچ هێزێك بەبەرگی فەرمی و بەبوجەی خەڵكی كوردستان ببنە هەڕشەو فشار بۆ سەر هاوڵاتیانی كوردستان.
بازاڕی هەرێمی ی كوردستان لەلایەن كەمینەیەكی دەوڵەمەندی پاڵپشت بەدەسەڵاتی حزب حوكمڕانی دەستیان بەسەر هەموو كایەكانی ئابورییدا گرتوە و ئەمەش بۆتە هۆكاری بێهودەیی و بیكاری و هەژاری و زۆربوونی جیابونەوەی خیزان و زیاد بوونی بەكار هێانی مادەی هۆشبەر و رێژەی تاوان و هەڵكشانی ڕەوتی سەلەفی، دەیان نەخۆشی كۆمەڵایەتی دیكە، لەمەشدا حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێویستە موڵكی هەموو خەڵكی كوردستان بێت، پێویستە لەو قۆرخكارییە دەربازی ببێت.
چارەنوسی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران نادیارەو پێدانی موچەش لەبەردەم مەترسیدایە و دڵەڕاوكێ‌ لە لای كۆی فەرمانبەران و بازاڕی كڕین و فرۆشتن دروست كردوەو ئاستی متمانەی هاولاتی بەدامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو لاوازی شۆڕ دەبێتەوە و كەئەمەشە نەیارانی كوردستان دەیانەوێت لەم رێگایەوە بڕوا بەپرسی نیشتمانی لاوازبكەن و شەڕی دەروونی جۆراوجۆر لەدژی خەڵكی كوردستان لەم بەشەی وڵات و بەشەكانی دیكەش بەڕێوە دەبەن..لەبەرامبەردا پێویستە بیر لەچارەسەری ریشەیی موچەی فەرمانبەران و نەهێشتنی بێكاری و قۆرخكاری و بەرتەسككردنەویە هەژاری بكرێتوەو ئەمەش تەنها لەرێگای بنەماكانی حكومڕانی باش و سەروەری یاساو سەربەخۆی دادگا و نەنەهێشتنی كاركردن بەعەقڵیەتی دوو زۆنی ورێگری لە دابەشبوونی دووجەمسەری هەرێمایەتی ئێرا ن و توركیا ، كەئەوەشیان لەرێگای هێنانەدی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان سەرجەم هێزە سیاسیەكانی كوردستان، دێتە دی.
لەئەنجامی تەنگژەی دارایی و نەدانی موچە لەكاتی خۆیدا، مامۆستایان و فەرمانبەران لەبەشێكی هەرێمی كوردستاندا ، وەك مافێكی خۆیان پەنایان بردۆتە بەر خۆپیشاندان و بایكۆتی دەوام كەئەمەش بۆهۆی نیگەڕانی و كاریگەری نێگەتیف لەسەر پرۆسەی خوێندن و ئەمەش دابڕاو نییە لەكۆی داخوازی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان و زیادبونی چاوگەكانی بارگرژی و فراوانبونی ناكۆكیەكان و بەكارهینانی هێزی سەر بازی لە ململانێكاندا و گۆڕانكاری لەسەر ئاستی جیهانی لە تاك جەمەسەری بۆفرە جەمسەری و ئاڵۆزیەكانی بارودۆخی سیاسی و قەیرانی ئابوری و دابەشبونی وڵاتان بەسەر ریزبەندییە نوێیەكانی وڵاتانی سەرماداری و بارودۆخەكەی زێدەتر قوولتركردۆتەوەو بۆتەی هۆی بەردەوام بوونی شەڕی ڕوسیا و ئۆكرانیاو و شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە غە ززەو بەردەوام بوونی ئەو جەنگانە كۆمەڵگای مروڤایەتی بەرەو قەیرانێكی قوڵ دەبات.هاوكات بەكارهێنانی ژیری دەستكرد، مەترسی لەكۆی جیهان زێدەتر دەكات و بەرو چارەنووسێكی پڕ مەترسی دەبات بەتایبەتی لەبەركارهێنانی ئەم پێشكەوتنانە لەكاتی شەڕو ململانێكاندا.
كارتێكرنی قەیرانە ئابوریەكانی سەرمایەداری لەسەر چارەنوسی چینی ناوەند لە جیهاندا ، بەهۆی وازهێنان لە چەمكی دەوڵەتی خۆشگوزەران لەئەوروپا و وابەستەبوون بەئابوری بەرخۆر لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فراونبونی بزافی ناڕەزایی لەبەرامبەر نادادی كۆمەڵایەتی و نەبونی بەرنامەی جێگرەوە بۆ یەكسانی و دادپەروەری ، وادەكات ئایدۆلۆژیا مەترسیدارەكانی وەكو نازیزم و ئیسلامی سیاسی توندڕەو و هێزەكانی پۆپۆلیستی ، ئەمەش شوناسی كێشەو قەرانە جیهانییەكان دەستنیشان دەكات، تەنها بەرنامەی جێگرەوە، هێنانەدی یەكسانییەو كۆبوونەوەی جەماوەرە لەدەوری ، حزبە چەپ وشیوعی و سۆسیالیستەكانە، بەدیدێكی كراوە بۆ كۆی پرۆسەی سیاسی و ئابوری و ئاسایش و جۆری ململانێ ناوخۆیی و هەرێمایەتی و جیهانییەكان.
لەكۆبونەوەكەی كۆمیتەی ناوەندی لەبەشێكی دیكەی كارەكانی ئەم ئاراستانەی كاری دەستنیشانكرد:
• داكۆكیكردنی بەردەوام لەداوا ڕەواكانی جەماوەری گەلەكەمان و ئەنجامدانی چالاكی هەمەجۆر لەم بوارەدا و پشتگیری وبەشداربوون لەگردبوونەوەو خۆپیشاندانەكان.
• داكۆكیكی كردن لەماف و ئازادییەكانی خەڵك لە سەرجەم بوارەكاندا .
• فشاركردن بۆ بونیادنانی دامەزراوە نیشتمانیە كوردستانیەكان و كاراكردنیان و دورخستنەوی هەژمونی حزبایەتی و ئەمنی لەسەریان و یەكخستنەوەی هێزی پیشمەرگە و ئاسایشی كوردستان .
• بەردەوامبوون لە خستنە ڕووی زیانەكانی سیاسەتە ئابورییە پەیڕەوكراوەكەی حكومەتی هەرێم وسەركۆنەكردنی سیاسەتی بەتایبەتكردن دامەزراوە خزمەتگوزراییەكان و كاركردن بۆ نەهێشتنی قۆرخكاری ئەوەی پەیوەندی بەژیان‌و گوزەرانی خەڵكی كوردستانەوە هەیە.
• جەختكردن لەسەر دابینكردنی ڕەوشێكی سیاسی و ئابوری سەقامگیر كەبارگرژی و دڵەڕاوكێ‌و و كاتێكردنی لەسەر تاك و كۆمەڵگەی كوردستان نەبێت.
• جەختكردنەوە لەسەر پێویستی هەلبَژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەزووترین كات‌و نەهێشتنی كاریگەری نەرێنی لەپرۆسەی سیاسی كوردستاندا .
• گرنگیدان بە ئەركە نیشتمانی و چینایەتیەكان بەهاوكاتی‌و بە جۆریك ژیانی پڕ لە كەرامەت بۆ هاوڵاتیان دەستەبەربكرێت و شكۆی نیشتمانی كوردستانی بپاریزرێت.
كۆمیتەی ناوەندی
حزبی شیوعی كوردستان
10/2/2024