
رێكخراوی كلدۆئاشوری حزبی شیوعی كوردستان، لەراگەینراوی خۆی لەرۆژی 27ی ئایار 2025، چەندین تێبینیو پێشنیاری لەبارەی رەوشی عەنكاوە خۆستۆتە روو، كە جارێكی دیكەش جەختی لەسەر دەكاتەوە و داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات بەدەنگ ئەو پێشنیار و چارەسەریانەبێن كەدواجار لەبەرژەوەندی كلدان ئاشور سریانو تەواوی گەلی كوردستاندایە، لەبەرامبەر ئەو هەموو ناحەقییە كە بەغدا لەدژی هەربَمی كوردستان گرتوویتە بەر، بەڵام بەداخەوە لەم بارەدا، لەئەنجامی لێدوانی هاوڕێیەكمان لەبۆ یەكێك لەدەزگە میدیایەكان ، لێدوانەكە بەلاڕێدا براوە و بۆ مەبەستی دیكە بەكار هێنراوە، جەخت لەسەر ئەوەش دەكەینەوە كە كەلێدوانی ئەو هاوڕێیەمان بەهەڵەو بەئەنقەست وشەی بۆ زیاد كراوە و لە بەرامبەردا مافی یاسایی ئەو هاورێیەمان دەپارێزین.
هەروەها ئەوەش بەدرۆ دەخەینەوە كە گوایە هێزێك چۆتە سەرماڵی ئەو هاوڕێیەمان و دەستگیركراوە ، كە ئەم هەواڵە سەرلەبەری درۆیە و هەڵبەستراوە ئەوەش دەچێتە خانە فەیكنیوز و هەندێك دەزگەی میدیای بۆ بەمەستی ورووژاندنو دەستكەوتی كاتی بەكاری دەهێنن.
رێكخراوی كلدۆئاشور
حزبی شیوعی كوردستان
28ی ئایاری