
رۆژی ڕێکەوتی ۲۹/ ٦/ ۲۰۲٤ لیژنەی هزری و ڕۆشنبیریی مەڵبەندی سۆران لە پێشوازی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعیی کوردستان، لەسەیرانگای گەلی ئاکۆیان ،یەکەم کۆڕی خولی پەروەردەیی بەڕێوەچوو. بابەتی یەکەمی کۆڕەکە لاین هاوڕێ د. کاوە مەحموود سکرتێری کۆمیتەی ناوندی حزبمان پێشکەشکرا لەژێر ناوی "نیشتیمانی و نێونەتەوەیی لە سیاسەتی حزبی شیوعی کوردستاندا" بابەتی دووەمیش لەلاین هاوڕێ هیوا عومەر ئەندامی سەرکردایەتیی حزبمان پێشکەشکرا لەژێر ناوی "هەڵبژاردن لە ڕەهەندی چینایەتی و نیشتیمانیدا"
هاوڕێ د. کاوە مەحموود لە سەرەتادا هەردوو چەمکی نیشتمانی و نێونەتەوەیی شیکردەوە و مێژووەکەی خستەڕوو هەروەها وابەستەی کردن بە سیاسەتی حزب و ڕەنگدانەوەیان لە سیاسەتی حزبی شیوعی کوردستان و ئەو دروشمانەی حزب هەڵیگرتوون بۆ خزمەتکردن لە پێناو نشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیار.
دواتر هاوڕێ هیوا عومەر، پرسی هەڵبژاردنی لە کۆمەڵگەی ئێمەی خستەڕوو و باسی هەڵبژاردنی کرد وەک بەشێکی دیموکراسی و بە گرینگەوە لە پرۆسەکەی ڕوانی بۆ ئەوەی لەم کەناڵەوە بتوانرێت خزمەتی خەڵک بکرێت و گۆڕانکاری بهێنرێتە کایەوە. پاشان جیاوازی چینایەتی و پرسی نیشتمانی وابەستە بە پرسی هەڵبژاردن وروژاند و سەرنجەکانی لەم بارەیەوە بۆ ئامادەبووان باسکرد.
هاوڕێیانی ئامادەبوو بە سەرنج و ڕا و تێبینییەکانیان بەشداری گفتووگۆکەیان کرد و لە لایان هاوڕێیانی کۆڕگێر وڵامی پرسیارەکانیان درایەوە.
لە کۆتاییشدا سوپاس و پێزانین بەسەر هەشت هاوڕێ دابەشکرا لەپای ئەو هەوڵ و کۆششەی کردوویانە لە پێناو بەهێزکردنی ڕێکخستنی حزب و ڕایکردنی کارەکانیان وەک ئەندامێکی چاڵاک.


