
بڕیار عەبدولڕەحمان - سۆران
ڕۆژی شەممە (٤ی نیسانی ٢٠٢٦)، شاندێکی ڕێکخراوی نوهاتی خێرخوازی بە سەرۆکایەتیی (د. نەشئەت خەلیل)، سەردانی بارەگای مەڵبەندی سۆرانیان کرد. شاندەکە بە گەرمی لەلایەن هاوڕێ (هەژار ئیبراهیم) بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی سۆران، ئەندامانی مەڵبەند، بەرپرسی کاری جەماوەری و ستافی لقی سۆرانی کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستانەوە پێشوازییان لێ کرا.
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا، دکتۆر نەشئەت بە ناوی ڕێکخراوەکەیەوە پیرۆزبایی ٩٢ ساڵەی دامەزراندنی حزبی لە هاوڕێیان کرد. هەروەها ڕۆڵ و هەڵوێست و خەباتی شیوعییەکانی لە هەموو قۆناغەکاندا بەرز نرخاند، کە هەموو کات لەگەڵ ژان و ئازارەکانی گەل و نیشتمانەکەیاندا بوون و پاڵپشتیکاری هەژاران، چەوساوە و مافخوراوانن.
لە بەرانبەردا، هاوڕێیان سوپاسی سەرۆک و ستافی ڕێکخراوی نوهاتی خێرخوازییان کرد کە هەموو کات پیشەییانە کاریان کردووە و بەبێ جیاوازیی سیاسی و ئایدۆلۆژی، خزمەتیان بە سەرجەم پێکهاتەکان کردووە.
