بڕیار عەبدولڕەحمان- سۆران

ڕۆژی شەممە ٢٠٢٤/٢/٣ هاوڕێیانی کۆمیتەی ڕێکخستنی سۆرانی حزبی شیوعی کوردستان پێشوازییان لە کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس کرد.

ڕۆژنامەنووسان پێکهاتبوون لە پەیامنێری کەناڵەکانی ڕاگەیاندن (ئیسماعیل عوسمان لە کەناڵی کوردسات نیوز، ئازاد ئۆمەراوەیی لە کەناڵی پەیام، یونس حەمەد لە کەناڵی سپێدە، زۆسک چۆمانی لە کەناڵی گەلی کوردستان، کەریم کەیفی لە کەناڵی NRT).

سەردانەکە بە مەبەستی پیرۆزبایی بوو لە دەستبەکاربوونی هاوڕێ (هەژار ئیبراهیم) وەک بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی سۆران و پتەوکردنی پەیوەندییەکان.

ڕۆژنامەنووسان بە گەرمی لە لایەن شاندی کۆمیتەوە پێشوازییان لێکرا.

No description available.