
رێگای كوردستان- سۆران
ڕۆژی یەکشەممە 2023/6/25 شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان، كە پێكهاتبوون لە هاوڕێیان( هەژار ئیبراهیم بەرپرسی کۆمیتەی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستان، بەیاوەری عەزیز سەربەست بەرپرسی لاوان ) بەشداری مەڕاسیمی 10 ساڵەی یادی دامەزراندنی" ڕێکخراوی وار" یانکرد .
شاندەكەی حزبمان، بەناوی حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزباییان لەسەرۆک و ستافی ڕێکخراوەکە کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆخواستن لەکاروچاڵاکیەکانیان لەبواری خزمەتکردن وپاراستنی ژینگە.
لای خۆشیەوە، هەژار ماهر سەرۆکی پێشووتری ڕێکخراوەکە لە وتارەکەی دا، سوپاسی هەریەك لە هاوڕێیان هەژار و زاهیر ئیبراهیم وهاوڕێیانی دیكەشی كر د کە لەکاروچاڵاکیەکان هاوکاربوونە بەچەندین شێواز .
لەكۆتایدا، شاندەكە، هیواخوازبوو کە مامۆستا سیروان وەک سەرۆکی نوێ و ستافەکەی سەرکەوتووبن و خزمەتی زیاتری ژینگەی دەڤەرەکەبکەن.

