شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان  سه ردانی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد،باس له كاری هاوبه شی چەپی كوردستان و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كرا  .

ئەمڕۆ 10/10/2023  شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان كه پێك هاتبوو له هاورێیان شێخ صدیق جێگری سكرتێر و هندرین احمد و هاژه شێخ سلێمان ئه ندامانی مه كته بی سیاسی و حاجی اكرم و هاوتا رسول ئه ندامانی مەكتەبی په یوه ندییه كانی ناوه ندی سه ردانی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كردو له لایه ن هاورێیان بیكه س و  هیوا سید سلیم و شاخه وان عبدالا و  شوان پیشوازی گه رمیان لێكرا. له دیدارەكەدا  گفت و گۆكرا له سەر بارو دۆخی سیاسی و ئەو پێشهات و گۆرانكاریانه ی كه ناوچەکە پێیدا  تێپەڕ دە بێت .

لە دیدارەكەدا باس له بارودۆخی سیاسی و ئابووری و خراپی ژیان و گوزەرانی خەڵك كرا كه لە ئێستادا ژیانێكی سه خت بەڕێ  ده كه ن به هۆی پێنەدانی مووچه ئه مه ش كاریگه ری خراپی كردوته سه ر خێزانەكان و كومەڵێك كێشەی كۆمەڵایەتی دروست كردوه.  له تەوەرێكی تردا باس له كاری هاوبه شی چەپی كوردستان كراو  هەردوولا ئاماژەیان به وەدا كه دەبێت به شێوازو  میكانیزمێكی تر پەرە بە كارنیان  بدەن و رۆڵی زیاتر بو بەرەوپیش چوون بگێرن هو هه ردوولا هاوڕاو نزیك بوون له كۆی بابەته باس كراوه كان.

No description available.