رێگای کوردستان/ هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی 6 / 2 / 2025 شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان بە سەرۆكایەتی ( د.كاوە مەحمود) سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و هەندرێن ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هاوتا رەسول ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی  ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد بەمەبەستی پیرۆزبایی 31 ساڵەی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.

شاندی حزبی شیوعی کوردستان لە لایەن  مامۆستا سلاحەدین بهادین  ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێشوازی  گەرمیان لێکرا. 

د.كاوە مەحمود پیرۆزبایی گەرمی حزبی شیوعی كوردستانی پێڕاگەیاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. 

لەبەرامبەردا مامۆستا سلاحەدین زۆر سوپاسی شاندی حزبی شیوعی کوردستانیان کرد بۆ ئەو سەردان و پیرۆزباییە.

 دەقی پیرۆزبایی 

بەڕێز / مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

بابەت/ پیرۆزبایی

لە (31)هەمین ساڵڕۆژی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بەناوی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبایی گەرمی ئەویادەتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە مێژووی تێكۆشانی دا رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە ئاشتی و برایەتی و داكۆكیكردن لە مافەڕەواكانی گەلەكەماندا.

ئەمڕۆش دەبینین رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانكاری بەخۆیەوە بینیوە،  ئەمەش وامان لێدەخوازێت كە هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان یەكڕیز و یەكهەڵوێستبن لە هەمبەر ئەو رەوشەتازەیەی كە ناوچەكەی گرتووە.

لەم بۆنەیەدا، جارێكی تر جەخت لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانمان دەكەینەوە.

‎لەگەڵ رێزماندا

مەكتەبی سیاسی

حزبی شیوعی كوردستان

No photo description available.

No photo description available.