رێگای كوردستان/ هەولێر

رۆژی چوارشەممە 2025/5/21 د.كاوە مەحمود، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیان لە شاندێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ، بەسەرۆكایەتی هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵڵا، سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و لەشاندێكی مەكتەبی سیاسی كرد.

لەدیدارەكەدا، وێڕای بەرزراگرتنی تێكۆشان و خەباتی كۆچكردوو، هاوڕێ( بەهمەن حسێن) لەو سەروەریانەی كە بەجێی هێشتووە وەك مرۆڤێكی تێكۆشەری چەپ.

لەبەشێكی دانیشتنەكەدا،  گفتوگۆ كرا لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و بارودۆخی سیاسی ناوچەكە.