کۆمیتەی ڕێکخستنی شەقڵاوەی حزبی شیوعی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە(٢٠٢٥/٤/١٦) بەئامادەبوونی خانەوادەکەی و هاوڕێ کوردۆ ساڵح لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و ئەندامانی مەڵبەندی حزبمان و میوانان لە بەرێزان کاک ( حەمە زیادو مامۆستا زرار سەرتاش)  چلەی ماتەمینی هاوڕێ (بەفرین رەمزی ) لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی شەقڵاوە سازکرا.

سەرەتا وتاری کۆمیتەی ڕێکخستنی شەقڵاوە لەلایەن هاوڕێ ( بەشدار ابراهیم ) خوێنرایەوە، دواتر وتەیەک لەلایەن کاک ( حەمە زیاد)پێشکەش کرا.

پاشان چەپکە گوڵی وەفاداری کۆمیتەی ڕێکخستنی شەقڵاوە و مەڵبەندی هەولێری حزبمان لەسەر گلکۆی هاوڕێ (بەفرین رەمزی ) دانرا.

لەکۆتاییدا وتاری خانەوادەکەی لەلایەن مامۆستا(جەوهەر کەمال) خوێنرایەوە.

چل ڕۆژ لەمەوبەر هاوڕێی تێکۆشەر و ئەندامی دڵسۆزی حزبمان بەفرین رەمزی، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی یەکجارەکی کرد.

No description available.

No description available.

 

No description available.