
وتاری د. كاوه مه‌حمود له كۆنگره‌ی سێیه‌می شیوعییه‌كانی كه‌ته‌لۆنیادا
به‌ڕێزان هاوڕێیانی حزبی شیوعی كه‌ته‌لۆنیا
به‌ناوی حزبی شیوعی كوردستان – عێراقه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می شیوعییه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا.
مێژووی شیوعیه‌ت له كه‌ته‌لۆنیا وابه‌سته‌یه به خه‌باتی دژ به دیكتاتۆریه‌ت له‌سه‌رده‌می فرانكۆدا، و تێكۆشان له‌پێناو گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، وه هه‌روه‌ها به‌شداریكردن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فاشیزم له‌ماوه‌ی جه‌نگی ناوخۆی ئیسپانیاد (1936-1939) .
درووشمی كۆنگره‌ی سێیه‌می شیوعییه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا "داكۆكیكردن له ژیان، بنیاتنانی سۆشیالیزم" ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ختییه‌كانی ئه‌م دوا ساڵانه‌ی خه‌ڵكی كه‌ته‌لۆنیایه له تێكۆشانیان به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سیسته‌مێكی ڕاستڕه‌و.
خه‌باتی مافی چاره‌ی خۆنووسین هاوئاوێته‌یه به تێكۆشان له‌پێناو دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی و فێمینیزم و پاراستنی ژینگه و خۆڕاگری به‌رامبه‌ر جه‌نگ و نیولیبرالیزم، ئه‌م خه‌باته پێویستی به به‌ره‌یه‌كی چه‌پی دیموكراته. ئێمه له حزبی شیوعی كوردستان له‌م ڕوانگه‌یه‌وه له‌گه‌ڵتاندا هاوڕاین،
چاوه‌ڕوانی دابینكردنی ژیانێكی پڕ له كه‌رامه‌ت و ئازادی ده‌كه‌ین بۆ مرۆڤایه‌تی، كه ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌ڕێگای سۆشیالیزمه‌وه به‌دی دێت.
سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌ی سێیه‌می شیوعییه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا
بژی سۆشیالیزم
كاوه مه‌حمود
سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان - عێراق