ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی كانونی دووەمی ٢٠٢٥ ، هاوڕێ كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان پێشوازی لە نەزمی حەزوری سەرقونسڵی فەڵەستین لەهەرێمی كوردستان كرد كە بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكەی لە هەرێمی كوردستان.

‎‎لەو دیدارەدا هاوڕێیان هەندرێن ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و كۆردۆ ساڵح و نەرمین نەجمەدین مامۆ ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی ئامادەی بوون.

باس لەكارو چاڵاكی سەرقونسڵ كراو ئاماژە بەڕۆڵی پۆزەتیڤی بەڕێز نەزمی حەزروی كرا لە لێكنزیككردنەوەی هاوبەشی رەوایەتی كێشەی گەلی كوردستان و گەلی فەڵەستین لەگەیشتن، بەمافی پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان و مافی بڕیاردانی چارەنووسییان.

‎لەتەوەرێكی دیكەدا سەرقونسڵ خۆشحاڵی خۆی بەژیان لە هەرێمی كوردستان دەربڕی كە هیچ كات هەستی نەكردوە میوانەو سوپاسی پێشوازی خەڵكی كوردستانی كرد.

‌دواتر باس لەبارودۆخی سیاسی ناوچەكە كراو و لەبەرامبەردا سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان هیوای سەركەوتنی بۆ حەزروی خواست لە ئەركی داهاتوویدا.