
لیژنەی رۆشنبیری کۆمیتەی ڕێکخستنی شاری سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان، زنجیرەیەک دەرسگوتاری دەربارەی (پڕۆتۆکۆڵ، ئەتەکێت، پەیوەندییە گشتییەکان) بۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی ساز دەکات.
رۆژی شەممە بەرواری (11/11/2023)، هاوڕێیان (پۆڵا احمد، کارمەند بەکر) زنجیرەیەک دەرسگوتاریان دەربارەی (پڕۆتۆکۆڵ، ئەتەکێت) بۆ ژمارەیەکی دیاریکراوی ئەندامانی کۆمیتەی ڕێکخستنی شاری سلێمانی و مەڵبەندی سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان، پێشکەش کرد.
چەمکەکانی (پڕۆتۆکۆڵ، ئەتەکێت) لە پەیوەندی دەوڵەتان و سەرۆکی وڵاتان و ڕێورەسمە فەرمی یەکان، ئەتەکێتی کات و گرنگی کات، ئەتەکێتی کۆبوونەوە، پێشکەش کران.
