هاوڕێ سوبحی مەهدی وتەبێژی حزبی شیوعی کوردستان، لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەستدریژییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی کوردستان لە رۆژئاوا، کە زیانی زۆری بە خەڵکی سڤیل ودامەزراوە مەدەنییەکانی وەک وێستگەی کارەباوئاوو چاپخانە گەیاندوە.
ئەوکارەی دەوڵەتی تورکیا شەڕفرۆشتنێکی بێ بنەمایە، بەرامبەر دەسکەوتەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا، کەبەخوێنی هەزاران کەس لە رۆڵەکانی بەدەست هاتوون،وسوورن لەسەر بەردەوامی و گەشەپێدانی وەک مافێکی رەوای هەر میللەتێک لە دیاریکردنی چارەنوسی خۆیدا.
لەڕابردوودا شێوازی جۆراوجۆری زەبرو زەنگ بەکارهات، لەکوشتن و خاک سوتاندن و کیمیابارانکردن و ئەنفالکردن، بەڵام گیانی بەرەنگاری و هەستانەوەی لای تیکۆشەران بەهێزتر کرد.
هەربۆیە پێویستە نەیارانی گەلی کوردستان بەگشتی و دەوڵەتی تورکیا بەتایبەتی، ئەو ڕاستییە بزانن ئاگرو ئاسن و پێشیکارییەکان، کۆتایی بەو خەبات و بەرخۆدانە ناهێنی، و رێگای سەردەمیانەو پێکەوەژیانی ئاشتیانە ریگای دانوستان و داننانە بە مافەرەواکانی ئەم گەلە، وکۆتایی هێنانە بە کاری سەربازی وپێشێلکارییەکان.
حزبی شیوعی کوردستان وێرای سەرکۆنەکردنی ئەمکارە درندانانە،داوا لە کۆمەلگا و رێکخراوەنێو دەوڵەتیەکان دەکات، کە لەبەرامبەر ئەو پێشیلکاریانە بێدەنگ نەبن.