رێگای کوردستان/ هەولێر
ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ۲۰۲٥/۱/۱٨ شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد.
هاوڕێیان هەندرێن ئەحمەد و هاژە شێخ سلێمان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و نەرمین نەجمەدین مامۆ و کوردۆ ساڵح، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێ محمود و هاوتا رەسوڵ، ئەندامانی پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، پێشوازیان لە شاندی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد کە پێکهاتبوو لە دکتۆر سلاحەدین بابەکر کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و دکتۆر محەمەد هاودیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکان و مامۆستا عادل عەبید، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی دەوروبەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
شاندی یەکگرتوو، کورتە باسێکیان لەسەر کۆنگرەی (٩)ی و ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە پەیڕەوی ناوخۆ و هەیکەلیەتی و بڕیارو راسپاردەکانی یەکگرتوو کرد .
لەتەوەرێکی تردا، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێشهاتەکانی ئەم دواییانە خرانە بەرباس و باس لە بارودۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵک و دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا و چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرایەوە.
May be an image of 2 people