هاوڕێ کرێکار/ ڕێگای کوردستان

لە دوای بەشداریکردنیان لەئاهەنگی جەژنی نەورۆز ، حزبی شیوعی کوردستان و ژمارەیەک حزبی دیکەی هەرێمی کوردستان، ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان و چەند حزبێکی دیکەی باکور بەسەر دەکەنەوە.

هێمن نوری، نوێنەری حزبی شیوعی کوردستان، لەباکوری کوردستان، ڕایگەیاند، دوای بەشداریکردنمان لەئاهەنگی جەژنی نەوزۆز لە شاری ئامەد، سەردانی ژمارەیەک حزبی کوردیمان کرد.

هێمن نوری ، بۆ ڕێگای کوردستان، وتی : ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٢- ٣- ٢٠٢٣ بە ھاوبەشی حزبی شیوعی کوردستان و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان سەردانی ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان HDP و پارتی ھەرێمی دیموکراتی DBP و پارتی چەپی کەسک Pçk لە ئامەدی باکووری کوردستانمان کرد.

وتیشی : لە لایەن ھاوسەرۆک و ژمارەیەک پەرلەمانتار و ئەندامانیان پێشوازی گەرمکراین، لەدانیشتنەکە گفتوگۆمان کرد سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستانی مەزن و پاڵپشتکردنی HDP لە ھەڵبژاردنی تورکیا و دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە لە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و سەرکەوتنی HDP لە ھەڵبژاردن و به‌دەستهێنانی ته‌واوی مافەكان.

No description available.