
رێگای كوردستان/ كەركوك
بە بۆنەی یادی 89 ساڵەی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی کوردستان، ئەمڕۆ 30 ئادار لەبارەگای مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان بەئامادەبوونی شێخ سدیق ئەحمەد جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و دڵشاد حەساری بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان و قەیس حەمدانی سکرتێری محەلی کەرکوکی حزبی شیوعی عێراق و هاوڕێیانی مەڵبەندو محەلی و ژمارەیەک لەهاوڕێیانی ڕێکخستنەکان پێشوازی لە نوێنەرانی ژمارەیەک لەحزب و لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لەپێکهاتە جیاجیاکان کرا.
میوانەکان ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبیان لەهاوڕێیان پیرۆزکردو ڕۆڵ و خەبات و تێکۆشان و قوربانیەکانی هەردوو حزبیان بەرزنرخاند.




