كچە هونەرمەند هاوژین موحسین دانیشتووی شاری هەولێرە، هەفتەی رابردوو یەكەم پیشانگای تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر كردەوە ، كە بەشێوازێكی مۆدێرن كارەكانی ئەنجام دابوو، رێگای كوردستان بە پێویستی زانی دیدارێكی كورتی لەگەڵ سازبكات و چەند پرسیارێكی ئاراستە بكات.

دیمانە/ رێگای كوردستان

-لە كەیەوە كاری هونەری دەكەی؟

من هەر لە منداڵییەوە خولیای رەنگ‌و فلچە بوومە‌و بەڵام بەشێوەیەكی گشتی لە ساڵی 2012 ەوە بە چڕی خەریكی كاری هونەریم.

-بۆ یەكەم پیشانگای تایبەتیت پۆرترێتی شۆڕشگێرەكان بوو؟

+بە ئەركی سەرشانی خۆمم زانی وەك وەفایەك بۆ تیكۆشانی ئەو شۆڕشگێڕانە بیری گەنجی كورد بێنمەوەو خەبات‌و تێكۆشانی ئەوان بەرز بنر خێنین.

-دەتویست لەو پیشانگایە چی بە بینەر بڵێی؟

+دەمویست بە بینەر بڵێم بە هەوڵ و قوربانی دانی ئەو شۆڕشگێرانە گەیشتوین بەو ئازادیەی ئێستا لەكوردستان هەیە.

-مەرجە ئەوەی كاری هونەری بكات پێویستە دەرچووی بەشێكی ئەكادیمی بێت؟

+ نەخێر مەرج نیە، هونەر بەهرەو خولیایە، دەكرێت هەر خوێندەواریشت نەبێت، بەڵام هونەرمەندێكی سەركەوتووبیت.

-بۆ هەر تابلۆیەك چەند كاتت پێویست بوو بۆ تەواوكردنی؟

+بۆ دروستكردنی هەر تابلۆیەك نزیكەی یەك هەفتە بەو كارە خەریك بوومە.

-پلانی داهاتووت چییە؟

+ پلانی داهاتووم دروستكردنی تابلۆی هونەرمەندو شاعیرانی كورد دەبێت بەو شێوازە نوێیەی كە پێشتر كارم لەسەركردووە‌و بە هەندێك دەستكارییەوە.