توێژینەوەیەك لە ئەمریكا دەریدەخات، كات بەسەربردن لەگەڵ خێزان و تێكەڵاویی كۆمەڵایەتی یارمەتیی كەمكردنەوەی گوشاری دەروونی دەدەن.

 توێژینەوەكە لە زانكۆی كالیفۆڕنیا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە، پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان تەنیا كارناكەنە سەر كەمكردنەوەی گوشاری دەروونی و رووبەڕووبوونەوەی كێشەكان، بەڵكو كاردەكەنە سەر تەواوی تەندروستیی جەستە.

 د. بریان دۆن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دەڵێت: پەیوەندییە خێزانی، هاوڕێیەتی و كۆمەڵایەتییەكان، تەنیا باش نین كە هەبن، بەڵكو زۆر پێویستیشن بۆ بە تەندروست هێشتنەوەی جەستە و دەروون. 

 توێژینەوەكە ئەوەش ئاشكرادەكات، ساڵی رابردوو لە كۆی چوار بەساڵاچوو لە ئەمریكا، یەكێكیان هەستی بە تەنیایی كردووە و دووچاری گۆشەگیری بووەتەوە.