زۆر لە هاوڵاتیان ڕاهاتون لە سەر خواردنەوەی بڕێكی زۆرلە ئاو لە كاتی نان خواردن دا بەڵام ئەمە ئەگەری ئەوەی هەیە  كۆمەڵێك زیانی هەیە.

1- دابەزاندنی ڕێژەی ماددەی زەرداوی جگەر و ماددە تڕشەڵۆلەكانی گەددە كە ڕێگری دەكات لە هەرسكردنی خواردن بە باشی.

2- هێواش كردنەوەی پڕۆسەی هەرس و كەمكردنەوەی توانای لەش لە دروستكردنی ئەنزیمە گرنگەكانی گەددە و ڕیخۆڵە.

4- كەم كردنەوەی سودەكانی بەها خۆراكی و ڤیتامین و كانزاكانی ناو خواردن.

5- ئەگەری زیاد بونی ماددە ژەهراویەكانی ناو جەستە لە ئەنجامی پڕۆسەی هەرسكردنی خواردن بە باشی.

6-خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە ئاوی سارد لە كاتی خواردن زیاتر هەرسكردن هێواش دەكاتەوە لە چاو ئاوی گەرم یان ئاسایی و ڕەنگە بێتە هۆی ئاوسانی سك و ڕیخۆڵەكان.

بێگومان هەمو جۆرە خواردنەوەیەك هەمان زیانی هەیە و خواردنەوە گازیەكان زیانی زیاتریان هەیە، باشترین كات بۆ ئاو خوردنەوە نیو كاتژمێر پێش یان دواوی نان خواردنە.