
ئه‌و كاته‌ی خوێن وه‌ك پێویست نه‌گات به مێشك، جه‌ڵده‌ی مێشك ڕووده‌دات و ژیانی كه‌سه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته پزیشكیه كتوپڕه بكرێت، چونكه هه‌تا چاره‌سه‌ر خێراتر وه‌ربگیرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ژیاندا مانه‌وه‌ی كه‌سی نه‌خۆش زیاتر ده‌بێت.
كۆمه‌ڵه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندورستی FAST چه‌ند نیشانه‌یه‌كی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك ی خستۆته ڕوو، له‌كاتی هه‌ستكردن پێیان ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشك بكرێت.
1- لایه‌ك له ڕوخساری كه‌سی نه‌خۆش داده‌كه‌وێت، كه‌سه‌كه ناتوانێت پێبكه‌نێت یان چاو یان ده‌می بكاته‌وه.
2-به‌هۆی لاواز بوونی په‌له‌كانیه‌وه ناتوانێت قۆڵه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌رز بكاته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته له یه‌ك قۆڵ یان هه‌ردووكی ڕووده‌دات.
3-قسه‌كردنی نائاسایی ده‌بێت و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ناتوانن لێی تێبگه‌ن.
4-ئێستا پاش ئه‌وه‌ی تێبینی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌ت كرد ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به فریاكه‌وتنه‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ت بگاته نه‌خۆشخانه.
به‌رزی كۆلیسترۆڵ و په‌ستانی خوێن دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك، ئه‌و كاته‌ی جه‌ڵده له‌به‌شی چه‌پی مێشك بدات ئه‌وه كه‌سه‌كه توانای قسه‌كردن و تێگه‌یشتن له قسه‌كردنی كه‌مده‌بێته‌وه.