🔻دەستوری عێراق، هەرێمی كوردستانی بە هەرێمێكی فەرمی ناساندووە
🔻چەندینجار گرفت لە بەردەم هەوڵی دڵسۆزانە دروستكرا بۆ نوسینەوەی دەستوری هەرێم


ڕێگای کوردستان


ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستوری عێراق، هەرێمی كوردستانی بە هەرێمێكی فەرمی ناساندووەو ئەرك و ماف و سنوری دەسەڵاتەكانی دیارە.بەداخەوە چەندینجار گرفت لەبەردەم هەوڵی دڵسۆزانە دروستكرا بۆ نوسینەوەی دەستوری هەرێم.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕێگای کوردستان، سوبحی مەهدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان ڕایگەیاند،هەڵبژاردن یەكێكە لە پایەكانی سیستمی دیموكراسی، كە لەڕێگەی دەنگدانی هاووڵاتییانەوە،نوێنەرانی خۆیان بۆ دامەزراوەی یاسادانان هەڵدەبژێرن. سیستمی سیاسی لەهەرێمدا، سیستمی پەرلەمانییە و لە هۆڵی پەرلەمانەوە سەرۆكی هەرێم و كابینەی حكومەت دەنگی پێدەدرێت.هەریەك لەدەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن لەبەردەم پەرلەماندا ،دەشێت بانگ بكرێن بۆ پرسیارو لێپرسینەوە.
ووتیشی، دەستوری عێراق، هەرێمی كوردستانی بە هەرێمێكی فەرمی ناساندووەو ئەرك و ماف و سنوری دەسەڵاتەكانی دیارە، بەڵام بەداخەوە چەندینجار گرفت لە بەردەم هەوڵی دڵسۆزانە دروستكرا بۆ نوسینەوەی دەستوری هەرێم، كە ببێتە سەرچاوە بۆ چارەسەری گرێ یاساییەكان، كە ئێستا هاتونەتە پێش پرۆسەی سیاسی.   
سوبحی مەهدی جەختی لەسەر کردەوەو ووتی، ئێمە لە حزبی شیوعی كوردستان لایەنگری هەرێمێكی یەكگرتووین، كەجێگەی هەموو ئاراستە سیاسیەكان و پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی تێدا بێتەوە.
ئەم تێڕوانینە سەركەوتوو نابێت تا لایەنە ناكۆكەكان و بەتایبەت پارتی و یەكێتی نەیەنە ژێر باری ئەوەی كە گفتوگۆو كۆبونەوە لەدەوری مێزی دیالۆگ و هاتنەخوارەوە لەكەلی شەیتانی بەرژەوەندییە بەرتەسكەكانی حزبی و كەسی، بەبێ بوونی ڕێككەوتن و حساب بۆ یەككردن و دانی ماف بە خاوەن ماف، دەرگای هەرێم كراوە دەبێت لەبەر دەم نەك بە تەنها دوو ئیدارەیی بەڵكو پاكتاوكردنی هەموو دەسكەوتەكان و گەڕانەوە بۆ خاڵی سەرەتا، كە هیوادارین وانەبێت. See less

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا