
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین، لە سەردانێکی فەرمیدا کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، گەیشتە پیۆنگیانی پایتەختی کۆریای دیموکراتی.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی چین (شینخوا) رایگەیاند، ئەم سەردانە یەکەم سەردانی سەرۆکێکی چینە بۆ ئەو وڵاتە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا.
چین بە هاوپەیمان و پشتیوانێکی سەرەکیی دیپلۆماسی، ئابووری و سیاسی بۆ کۆریای دیموکراتی دادەنرێت، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە بەهۆی بەرنامە ناوەکییەکانی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مووشەکە بالیستییەکان، رووبەڕووی سزا نێودەوڵەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بووەتەوە.
