
گروپی کەتائیبی حزبوڵای عێراقی هۆشداری دەدات کە لە ئەگەری هەر دەستوەردانێکی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردنی ئیسرائیل، سەرجەم بنکە سەربازی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکەدا دەسوتێنن و دەبنە ئامانجی ڕەوا.
سوپای پاسدارانی ئێران هێرشێکی موشەکیی کردە سەر بنکەی ئاسمانیی "ڕامات دەیڤد" لە ئیسرائیل. ئێران ڕایگەیاندووە ئەمە تەنها "هۆشدارییەک" بووە لە وەڵامی بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، پێشێلکردنی ئاگربەست، و هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی ئێران لە گەرووی هورمز و دەریای عومان.
لەلایەكی دیكەوە بارەگای خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای پاسداران جەخت دەکاتەوە، ئەگەر هێرشەکانی سەر لوبنان نەوەستێنرێن، ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ڕووبەڕووی وەڵامێکی زۆر فراوانتر و وێرانکەر دەبنەوە.
